تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕکوڕۆچکە
کڕکڕۆچکه٬ کڕکڕاگە
کوڕکە
(کە.):میتکه٬(کە.):بەللوکه٬ قیتکه٬ ئەو گۆشتەیە ٬ کە لەنێو ئەندامی شەرمی ئافرەتاندایە
کوڵکە
کوڵکەی خوری وورد و ئاڵۆز٬ کوڵک.
کچکە
(ئەردە.): چتی گچکه٬ چتی بوچکلانە. (خۆ.):ددانی شیلەی ووڵاخانه٬ شیلە
کڕکڕاکە
کراک٬ کڕاکه٬ کونی گووێچکە
ککە
ققه٬ قەقە٬ کەکه٬ لە زاراوەی منداڵاندا خوواردەمەنی شیرینە.
کڵکە
کۆترەباریکە
جوورە کۆترێکە لە کۆتری ئاسایی گچکەتر و باریکترە و بۆرە و خاڵێکی لەلای گووێیەتی خووێندنی لە هی ماڵی ناچێ٬ (بەرز.):ترێنه٬ (هەو.خۆ.شەم.):تفتیلک٬ (شا.):ترێنکه٬ (ڕۆژ.بار.):توویل. قومری
کۆتکە
(ڕۆژ.):ڕەگ و ڕیشەی دارییە. تەشیییەکی گەورە و قووڵی دەم واڵە
کۆرەکە
کۆرکۆرەی ئاش٬ نێی ئاش٬ ناوی بە کۆرەکەی ئاشی دایە
کۆرەکە
کۆرکەرەی ئاش٬ ئاوێ بە کۆرەکەی ئاشیدا چێ
کۆستەبووکە
(کە.هەورا.):کۆسەوەوی٬ (هەو.):کۆسەبەبه٬ بووکەبارانە
کۆشکە
(زا.):جوورە هەرمێیەکه٬ نێوی دێیەکیشە لە بۆتان
کۆلکە
ناتەواو٬ نیمچه٬ کۆڵکه٬ داری ئەستوور
کۆچکە
قۆچکه٬ قولە قۆچکە٬ (سوور.):کۆچک٬ جوورە کڵاوێکە سەر و گووێلاکی دادەپۆشێ منداڵ لە سەری دەنێن و لەپشتەوە کلکی شۆڕ دەبێتەوە. لە هەورامانیدا نیشانەی کچانە چوونکوو تا مێردی دەکەن لەسەریانە
کۆچەکە
فێستی سەری ژنان
کۆکە
(ڕۆژ.زەن.کە.گۆرا.دا.):کۆخە٬ دەنگێکە لە گەرووی گیاندارەوە دێتە دەرێ بەتەکان بە هۆی خوروویەکەوه٬ کە لە گەروویدا پەیدا دەبێ٬ نێوی دێیەکییە لە موکریانێ
کۆڵنجکە
قوڵنچکە
کۆڵێنکە
(شا.):گۆزەڵە
کۆڵەکە
ستوون٬ ئەستوونده٬ هەستوون٬ (باک.): پاژەر.-ی سەر دووفلیقانە:دووگووێ٬ هاچە.پردێکە کوللە بەڕێچکەی بەسەر چۆم و زێیاندا دروستی دەکەن و بەسەریدا دەپەڕنەوە