تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆچکە
کۆچکی ژن و منداڵان
قۆچکە
(هەورا. باک.): کۆچکە٬ قوڵەقۆچکە٬ جوورە کڵاوێکی کلکدارە منداڵ و ئافرەتانی دێهاتکانی موکریان لەسەریان دەکرد ٬ بەدەسماڵی سەری ژنانیش دەڵێن. (ئەردە.): گووێ٬ گووێچکه٬ سۆرانی٬ ئەنگوچک
قیتکە
(کۆ.):قیتکایی لای پێشەوەی پێچی بووکان. میتکه٬ پارچە گۆشتێکی پترە لە ناو ئەندامی شەرمی ئافرەتاندا. قیتکای سەری چیایان:کڵاوە٬ (خۆ.):بازگه٬ قووتکه٬ لووتکه٬ کەپک٬ کڵۆیینگ٬ چیچڵە
قیسکە
کەخسه٬ کەخسک٬ قلیسک٬ قیسقه٬ قسکه٬ بەڕووله٬ (کۆ.):خلیسکه٬ (شار.):خسکه٬ (کە.):قسقه٬ ووردە پیواز
قیقی داوکە
قیلکە
(ئەردە.): چیلکه٬ داری باریکی وورد. حیلکەی پێکەنینێیە بە دەگی بەرز
قینچکە
قنچکه٬ زەک٬ زیپکه٬ (دەر.): دشپۆکە٬ (هەورا.): زەک. جینچکه٬ لەسەر-هەڵترووشکان واتە لەسەر لاقان هەڵترووشکان
قیچەکۆکە
(دزە.):میچەک٬ کەمێ
قەزوان کرۆشکە
(کۆ.):باڵندەیەکە لە بەفر خۆرکەی دەچێ بەڵان گەورەترە
قەزوانەفەریکە
فەریکەقەزوان٬ قەزوانێکە تەڕو ووشک نەبوو لە نێو دۆ و ترشیاتی دەکرێ بۆ خۆشی
قەشکە
بزۆز٬ قەسقه٬ مرۆی نێوچاوان سپییە
قەلۆکە
(خۆ.کۆ.):پۆڵکە
قەلەباشکە
(هەورا.): قەلەباچکە
قەلەباچکە
قشقەڵە٬ قەلەبازەڵە٬ قشقەڕە٬ (کە.):پشت کەر خۆرە٬ پەلەوەرێکە لە کۆتر گەورەترە بازوو کلک درێژە بە قونە دەڕوات گۆشتی ناخورێ
قەمووچکە
(ڕەوا.):لغاوەی زار٬ لغاوەی کەوش و ووڵاخ
قەمکە
(ئەردە.): دزی چاڵاک
قەپووشکە
(ڕەوا.٬خۆ.):شەیتانۆکە٬ قەپووچکە٬ بە تیکوڵەکەی دەرەوەی گووێز و بەڕووی دەڵێن
قەپوولکە
تاسمە٬ قاشەکاڵەک و کوولەکەی وشکەوە کراو
قەپووچکە
قاپووچکە٬ پارووی نیوە لوول دراو تا شیر و ماست و دۆشاو و شلەمەنی پێ بخۆن وەکو کەوچکی قەپووچک. قەپووشکە ٬ کیفی بەڕوو و جەفت. کەپوولە ٬ کاسەیێکی دارین یا ئیدیکەیە ئاشەوان مزاشی پێ هەڵدەگرێ
قەپۆلکە
ترێزوو و خەیار و باینجانی هەڵکۆڵڕاوە لە هاوینێدا ووشک دەکرێتەوە بۆ دۆڵمەی زستانێ