تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەیاتەی جندۆکە
داو و تەڵێکی باریک و درێژەلەکاتی گەرمایە دا لە نێو هەوا دا دەبیندرێ
دارپێشکە
دارێکە لە نێو توورەکاندا میشوولە(پێشکە) ی زۆر دێنێ.
دارکوتکە(شار.)
کێووک،دارکۆرینە.
دارۆچکە
چتی شۆڕبووەو.-کردن:شۆڕکردنی چتێک لە بڵندییەوە.
دالۆچکە
چتێکە لەشووێنێکی بەرزەوە داهێڵرابێتە خووارەوە
دامەکە
خۆ:ئایا٬ ئاخۆ
دانووکە
دانکە
خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە و دەتەنێتەوە . پەڕەووران لە شووێنە ڕووتاوەوەکەی خروێرکەی دەردەکەن٬ دانوو٬ دانۆکە٬ دەردەمریشک٬ تیمار و چارەی: ئاو 2000 پڕمەنگەنات(1) ٬ باڵندەکە بە تەنهایی لە ژوورێکی دەکرێت و لە جیاتی ئاو ئەو دەرمانەی سەرەوەی بۆ دادەنرێت دوو سێ ڕۆژان چاک دەبێتەوە
دانۆکە
دانکه٬ دانەچۆلەکە٬ دانوو٬ گیایەکە بەرەکەی دانێکی دێنی٬ کە خوواردنی چۆلەکانە. دانووکه٬ خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە
دانەبرێشکە
دانەرۆکە
چێشتێکە لە گەنم و نۆک دروست دەکرێ و دەبەشرێتەوە بە سەر دراوسێدا لە کاتێکا کە منداڵی ساوای ئەو ماڵە تازە ددانی ڕووابێ
دانەچۆلەکە
گیایەکی بەهارییهە بەرێکی دەگرێ وەکوو کەلووی نۆک پڕە لە دان و تۆوی وورد چۆلەکە دەیخووات
داوەسکە
(کۆ.): دامووسک
داپیرۆشکە
(ڕەوا.):جاڵجاڵووکە
داپیرۆکە
(ڕەوا.):جاڵجاڵووکە
داڵووزکە
(ئەردە.): داڵۆچکە
داڵووسکە
(ئەردە.): داڵووزکه٬ داڵووچکە
داڵووچکە
(ئەردە.): داڵۆچکە٬ خۆشۆڕکردنەوە٬ هەڵواسین بەچتدا
داڵۆزکە
(ئەردە.): داڵۆچکە
داڵەڕۆچکە