تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی شین بێ
کەرەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی ڕەشبێ
کەرەتە
(هەو.):پانیەکێش٬ پاژنەکێش
کەرەجنە
چنگنه٬ شێرپەنجە٬ نێرەی جاڵجاڵووکەیە
کەرەجی
(ئەردە.): کەشتی چکۆڵە٬ دەستە کەشتی
کەرەدان
ئامانێکە ڕۆنی کەرەی تێدا کۆ بکرێتەوە
کەرەز
گیایەکی کووێستانییە و بەهارییە گەڵای لە کەرەووز زۆرترە لە ترشیاتی دەکرێت
کەرەزەڕی
کەرەس
(هەورا.): گیایەکە وەکوو بیزا وایە ساقەتی سوورە زۆر بۆنی خۆشە بۆ ترشیات دەبێ و کووێستانییە
کەرەستە
تڕوتفاق٬ سفن٬ مراز٬ مرازی پیشەگەران٬ شڕەوپڕە٬ کەل و پەل
کەرەسە
کەرەسەرڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەری ڕەش و لەشی سپییە
کەرەشین بۆرە
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی بۆرە
کەرەشێڵ
(ئەردە.): کەڵەباب
کەرەفس
(باد.):کەرەووز
کەرەلیاس
(ئەردە.): جاڕکێش٬ جاڕچی٬ هەڵاڵەچی
کەرەنگ
جوورە مێشێکی گەورەیە لە هەنگ پەیدا دەبێ و هەنگووینی نییە. (زاخ.): کەنگر
کەرەهوو
(زا.): بای بە تەووژمە لە هاویناندا
کەرەوان
باڵندەیێکه٬ کەڕەوانکە٬ کەڕەواڵە٬ کەرلەوەڕێن
کەرەوانکە