تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرگەس
کەرکەز٬ کەپەنک داڵ٬ کەپەنەکدار٬ داڵەکەرخۆرە
کەرگەقاز
(هەورا.): کۆخەڕەشە
کەرگەلارێ
(هەو.): باڵندەیێکی بۆری دندووک درێژە لە قژاڵکە گچکەترە
کەرگەڤیسک
(باک.):خیزەلان٬ جێگایەکە خیزی زۆربێ
کەرۆکووک
(باک.):باڵندەیێک
کەرۆکە
(هەو.):دوودیواری نزم و گچکەن لە دوولای چاڵاوانەوە داری گڕگڕە داری لەسەر دادەنرێ. مرۆڤی گێلۆکەیە
کەری
کەرێتی٬ ڕانی مەڕ٬ مێگەل. کەڕیلە. (زا.):پارچەیێک لە هەموو چتێک
کەری بەتەندوورە
تەندووری خراپ
کەری سوو
گەمەیێکی منداڵانە
کەری شین
کەڕووی نان و چتی تر
کەری نێری
هەوەڵ و تەنکە بەفرێکە کەوتبێتە سەرکێوان بەپەیدابوونی وی نێریەکێویان دەست بە پەڕینی دەکەن
کەری ڕێژگاو
(بابا.):کەرێکە تەنها زەڕینی ەبێ و پەڕینی نەبێ بۆ وێنە بۆ کەسێکیش بەکاردەبرێ ٬ کەهەر قسەی هەبێ و کرداری نەبێ
کەری کەراژۆ
(هەو.):گەمەیەکە. واتا کەری و کەریش دەستاژۆبێت.
کەریک
کەرێ
(هەورا.): کەرە٬ ڕۆنی کەرە
کەرێتی
کەرایەتی٬ کەریتی٬ بێ ژیری
کەرێشک
(کف.):کەروێشک
کەرە
نووێشک٬ نڤشک٬ بەرەمەشکه٬ وێژە٬ چەورییەکە بە ژەندن لە ماست پەیدادەبێ٬ ئەویش تا نەتووێتەوە دۆک و خڵتەی لێ نەگیرێ پێی ناڵێن ڕۆن. بەردەڵان.(هەو.٬خۆ.): مەڕی بێ گووێ یا گووێ کورت٬ کەڕێ٬ کۆری. (هەو.٬خۆ.): بەرێکە لە پێش گەییشتنیدا بوەرێ.(دەر.٬خۆ.): دارێکی سەوزی سەروپۆپ هەڵپەرداوتراوە. قەلەفڕ.بێ گووێ٬ گووێ گران. وێژە. –فرۆ: فرۆیەکە لە ژەکی و شیر کرابێتە فرۆ لەسەر ئاوری
کەرەتاڵەبۆر
مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەش بۆربێ
کەرەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی سوورە