تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووکەسوورکە
بووکەسوورهس
بوچکە
گچکە، چکۆڵە، قامک. کلکی گیانداران
بڕکە
بڕ، یارەما، (هەورا) تەرز، (هەودزەڕەوا) بڕک، گیایەکە توولەو قۆڵ باوێژێ و بەزەویدا بڵاو ببێتەوە وەکوو: بڕکەی هاروی، بڕکەی ترێزوو، بڕکەی کاڵەک، بڕکەی شووتی، بڕکەی گووژاڵک و ئیتر. گۆم، گۆل. (ڕۆژ) بڕکە مەڕ: پارچە مەڕێکی کەمە، کەلە. پللار، پلار، کوڵەبڕک. گیایەکی بۆنخۆشی کووێستانییە ئاژاڵان باشی دەخۆن. بڕ، بڕشت، تیکە، بچڕ
بڕکەبڕکە(ڕۆژ)
پارچەپارچەی مێگەلە مەڕان. (هەورا) ددانە ددانە، (بابا) دیانەدیانە. کەمکەمە، بڕبڕە
بڕکەبۆنخۆشکە
بۆنخۆشکە(گیا)
بڕێکە
تاوێکە، ماوەیێکە
بۆخۆشکە(هەورا)
کەنێرە، گیایەکی بەهارییە لەگەڵاو شێوەدا وەکوو سێپەڕە وایە، بەڵام کەنێرە بۆنی خۆشترە، دەڵێن بۆن لە کەنێرە کردن نەخۆشی گرانەتا دێنێ
بۆشکە(ئەردە)
بەرمیل، چەلەنگ، چەلیک
بۆلکە(مەریوا)
بۆنخۆشکە
بڕکە بۆنخۆشکە، بە نەعناش دەڵێن، گیایەکە لەگەڵ شیرێژ یا ماستی ترش بە تێکەڵاوی لەسەر شووێنی مارانگەزتەی دادەنێن
بۆڕەشکە(خۆ)
تۆوی پیوازی
بۆکە(باک)
بۆکەبۆکە
گەورە پیاوان
بۆگەنکە(هەورا)
فسۆس(داعبایەکە). خورماسیچان، مشکی خورمایە. گیایەکە
بیبکە(بار)
بەبەڵەی چاو
بیبیلکە
باڵندەیێکی بچووکی بازەلەی دەشتییە
بیرمکە
چیایەکە لەنێوانی ناودەشت و شاورێدایە چەند چاڵێکی پڕ لە ئاوو گەلێک چاڵی بێ بنی تێدایە. کە قووڵی تەخمین ناکرێ بەردی تێ باوێی تا کاتژمێرێکی هەر دەنگی لێوەدێ
بێ ناوکە
کەسێکە لە ڕووکاردا دەوڵەمەندو لەناوەوە ڕووت و هەژار بێ
بێشکە(بابا)