تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوکەفچک (باک.)
بزنێکە گوێی درێژ و قیت و قوڵ بێ.
گوڵەکەتان
کەتان٬ گیایە.
گوێلکەدان
گۆلکڤان٬ گۆرەلەوان٬ گۆرەوان.
گوێلکەساوا
گوێلکێکە تازە بووبێ ٬ کەنێربێ لە ساڵی دووەمدا بار گوێرە لە هەولێرێ بەرگێری پێدەڵێن ٬ لە ساڵی سێیەمدا دەبێتەوە بەرەجووت لە ساڵی چوارەمدا گاجووتە٬ کە مێ بێت لە ساڵی دووەمدا بەرکەڵە لە ساڵی سێیەمدا نێنگۆنە لە ساڵی چوارەمدا مانگایە.
گڵکەند (هەورا.)
گلکەن٬گڵێنجان٬ گڵنجان.
گۆڕهەڵکەنە (ڕۆژ.)
سیاگوش٬ پشیلەی کێوی ٬ (ڕەوا.) گۆڕەویلک٬ (زەن.) گۆرگەنگ.
گیسکەزا (کە.)
ئەو کاریلەیە ٬ کەلە کاری پەیدا دەبێ.
گەردنکەش
یا خیبوو.
گەردنکەشی
یاخیبوونی.
گەنکەواڵە
جوورەگەنەیەکە بەهەر کەسێکەوە بـدات٬ تووشی ناساخێکی درێژی دەکات.
یێکەلەگوان (هەورا.):
یێکەڵ.
یێکەڵ (موک.):
ئاژاڵێکە گوانێکی وشک بووبی. کەرگووان، یێکەلەگوان.
یەکەدار:
پیاوێکە تەنها وڵاخێکی هەبی و چەند وڵاخێکی دی لە یەکێکی دیکە وەرگری و بەتێکەڵاوی کاسبیان پێوەبکا، بەڕێ چوونی خۆی و وڵاخەکەی لەسەر خاوەند وڵاخەکانە وقازانجی وڵاخەکەی خۆشی بۆ خۆیەتی.
یەکەر (باک.):
یەکەندەر دوو:
یەکەڵگوون:
قۆڕێکە تەنها گونێکی هەبی.
ئاخرکە(باک)
جوورە مێشوولەیێکی زۆر ووردی بەئاڵۆشە
ئازارەباریکە
دیق، (بڵ) دەردە باریکە
ئاسنۆکە
پارچەئاسنێکی چکۆڵەیە
ئانیشکە(موک)
پەردەی پێشدەرگانەی حەوشەیە جا لە چووارچێوە گیرابێ یا نا لەکاتی دادەنرێ و لادەبرێ و یا هەڵدەدرێتەوەو دادەدرێتەوە. دارێکی دوو پەلە بە خووانکەوە دەبەسترێ پێی ئاشی بە ناودا دەڕوات، بە بەرزو نزمکردنەوەی پێیەکە ئەویش بەرزو نزم دەبێتەوە، لوولەو گونجی کەوانەدار کە بۆ سەر سووچ بەکار دێنرێ
ئاودڕکە
بڕوانە: ئاودڕ. شووێنێکە ئاو دڕاندبێتی و ئاویشی تێدا مابێتەوە
ئاورۆچکە
ئاورۆکە، ئاگرۆشکە، گڕەمەلا، ئایرەقوڵە، ئاگرۆکانێ، ئاگرۆچکەی مندڵان
ئاورۆکە
ئاوکە(کۆ)
جوورە ترێیەکە
ئاویلکە
ئاوزینگ، هەوزینگ، ئاهو هەناسەی هەرەدووایی دوواگیان، سەرەمەرگ، گیانەڵلا، گیانەڵاو.(کۆ) خەلیلی، جوورە ترێیەکە
ئاگرۆشکە
ئاورە، ئاگرۆکەی منداڵان
ئاگرۆچکە
ئاوورە، ئاگری بچووک و کز. ئاگرۆچکەی منداڵان، گەمەیەکە
ئاگرۆکە
جوورە برینێکی ئاوداری منداڵانە لە ڕوو پەیدا دەبێ، (هەورا) ئاوورە، ئایزەقوڵە، واز. ئاگرۆشکەی منداڵان
ئاگرەکە(دەر)
شەرا، گرەیێکە بدات لە مەرەزەو لەناوی ببات
ئیدیکە
ئیساکە
ئیشاڵەکە
سووێندت بەتاڵ بێ، یەکێک کە سووێندێ بخوات و کەسێکی تریش بیەوێ، کە سووێندەکەی بەتاڵ بێ دەڵێ: ئیشاڵەکە
ئیمڕۆکە
ئیمکە(لو)
ئیکە
(کۆ)ئیدی، ئیتر، پتر
ئێساکە