تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شکەڤک (باک.)
چەلەنگ. کاسە و ئامانی دارین، کە نان و ئاویان تێدا دەخورێ.
شۆنکەفتن
س بە دوواداچوون. بە گووێ کردن.
شیروشەکەر
شیروشەکری. زەردێکه بە سپی بڕوانێ. خۆشەویست، گەرم، لەگەڵ یەکتری زۆر دۆست.
شیشەکەباب
شیشەی کەباب.
شینکەبی
شێوکەر
شیوکار، شیولێنەر.
شەبەق تێکەوتن
شەبەکەی چاو
شەلکەی ئاژاڵ و ووڵاخان
شەلەمینکەرە
بابردەڵە، تۆپێکه لە مووی گیایی ووشک. جووره گوڵێکی زۆر جووانە. لە جووره دروێکی سپی جووێ دەبێتەوە و با ڕای دەفڕێنی وەکوو گویرێکی وایه بەڵان سووک و تنووکه بە کەمترین هەوایەک وە حەوا دەکەوێ.
شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵە، جمکه، دووانه. پیتو بەرەکەت. (خۆ.) شەنگوول، (خۆ.) خێڕمانه. دوو گووێز یا دوو مازوو یا ئیتر، کە پێکەوە نووسابن: ـ یان پێدەڵێن.
شەنگەڵەبەرەکەتە
شمڵی بەرەکەتە مەبەس لە دوو دانه گووێز یا مازوو یا هەر چتێک لەبەری داران، کە پێکەوە نووسابن بەیەکەوە، شەنگوڵ.
شەوارەکەوتن
شەوکەران
بەفارسی شیکران. گیایەکی تفتە وەجەعفەری دەچێ لکەکانی وەچەتری دەچن گوڵەکانی سپین وەکو شویت لاسکەکەی بۆگەن و پەڵەی سووری پێوەیە گەڵای سەوزێکی تاریکه بنەکەی وەچەوەندەری دەچێ ژەهراوییه کەسێ لێی بخوا دەمرێ، هی کێوانه.
شەڕکەر
جەنگاوەر، شەڕۆکەر، شڕەڤان، بجەنگ، شەڕۆک.
شەڕۆکەر (باک.)
شەکەت (هەورا.)
ماندوو، ماندنی، کفت. (بابا.) کەشەن، کەشەنگ. (ئەردە.) مانگ. ـ مانیاگ. ـ بوون: (باک.) بەتیلن. ـ کردن: (باک.) بەتلاندن.
شەکەتکریاگ (ئەردە.)
شەکەتی
ماندووێتی، مانیاگی.