تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕاکەوتن
(باک.): نووستن
ڕاکەوتن
خۆئامادە کردن بۆ دزین یا فڕاندنی چتێک
ڕاکەوەی
(هەورا.): سرەوتن
ڕایەکەوتن
لەتووانا دا بوون، شیان، لە دەستەڵات و ووزه دا بوون. بێگانەی ڕایەی ناکەوێ بە چاوی سووک تەماشای کوردان بکات
ڕە دووکەوتن
ڕادووکەوتن، وەدووکەوتن، وەدووکەوتنی ئافرەتە، کەبە بێ ڕای کەس و کاری بە شووێن پیاوێکی بێگانەدا ، کە شووی پێ بکات. بۆ وەدووکەوتنی هەموو گیان لە بەرێکی دەبێ بە شووێن یەکێکی تردا: منداڵەکه ڕەدووی دایکی کەوت
ڕەشکەوسپیکه
مەبەس لەچتی نووسراوه ، بۆ وێنه ئازاد به – یدا ڕووانیوه واته خووێندۆتەوه
ڕەشکەوه
ڕەشێکه به سەر بۆریدا بنووێنی ، ڕەشبۆره
ڕەشکەوپێشکه
چرسین، ئازارێکی چاوانه، چاوی- ی دەکا: واته چتی ڕوون نابینی چتێکی ڕەش وەکوو مێشوولەی به پێش چاویدا هاتوو چۆیه دەکات
ڕەشکەوەگ
ڕەوکەوان
ڕەگەڵکەوتن
لەگەڵکەوتن
ڕەگەڵکەوتوو
لەگەڵکەوتوو
ژیرکەوش
بنسۆل
ژێرخاکەوکردن
(ئەردە.): بەخاک ئەسپاردن، خستنەژێر خاک
ژێرزکەوۆس
(ئەردە.): ژێرپا،پاماڵ
ژێرکەوتن
وەبنکەوتن
ژێرکەوتن
ژێرکەفتن،مەبەس لە قەرزداری و زەبوونی و شکستی یەکێک یا چتێکییە
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون