تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکەوتن
وێکەوتن، منەکردن، بەسەرکردنەوە، بەدی هێنان. ڕێکەوتن، دەستدانی چتێک بۆ چتێکی تر. دەرمان_: بوونە مایەی چابوونەوەو ڕزگاری لە نەخۆشی. (ڕەوا) فێگرتن، فێ لێهاتن
پەرتەتێکەوتن
پەککەوتن
چاوگەداکەوتن
دەمدانەوەو قووڵبوونی برین
چنگکەوتن
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕاکەوتن
(باک.): نووستن
ڕاکەوتن
خۆئامادە کردن بۆ دزین یا فڕاندنی چتێک
ڕایەکەوتن
لەتووانا دا بوون، شیان، لە دەستەڵات و ووزه دا بوون. بێگانەی ڕایەی ناکەوێ بە چاوی سووک تەماشای کوردان بکات
ڕە دووکەوتن
ڕادووکەوتن، وەدووکەوتن، وەدووکەوتنی ئافرەتە، کەبە بێ ڕای کەس و کاری بە شووێن پیاوێکی بێگانەدا ، کە شووی پێ بکات. بۆ وەدووکەوتنی هەموو گیان لە بەرێکی دەبێ بە شووێن یەکێکی تردا: منداڵەکه ڕەدووی دایکی کەوت
ڕەگەڵکەوتن
لەگەڵکەوتن
ڕەگەڵکەوتوو
لەگەڵکەوتوو
ژێرکەوتن
وەبنکەوتن
ژێرکەوتن
ژێرکەفتن،مەبەس لە قەرزداری و زەبوونی و شکستی یەکێک یا چتێکییە
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون
کڕکەوتن
کورک بوون٬ کڕ کەفتن
کڕکەوتوو
مات٬ بێدەنگ٬ کورک٬ مریشکێکە لەسەر هێلکان کورک بووبێ