تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنووکۆسپە
کەندوکۆسپه٬ کەندوکڵۆ٬ زەوی بەرز و نزم٬ هەڵەت
کەنووی چێوین
بەرمیل٬ بۆشکە
کەنک
(باک.): پیست و تووێژی تەنکە لە نێو خوری ئاژاڵاندابێ
کەنکەنە
(باک.): گەورەی گەوران
کەنگ
(بابا.):کەندەڵان
کەنگر
کنگر٬ قنگر٬ (باد.):کەڕەنگ٬ (باک.): ئەرتیچۆک٬ ئەنگینار٬ ژەهر٬ (جەوی)یەکەی لە نێو ئاوێدا گەرم بکرێ لە خورێنی بخورێ بۆ زەرداوێ زۆرباشە. –دووجوورە: ڕەش و زەرد٬ هی زەرد تەنها لە نێو چیایان و کووێستاناندا هەیە
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەنگرەماسی
(ڕەوا.):جوورە چێشتێکە بەو جوورە لێدەنرێ:چەند کەنگرێکی شلک و ئەستووری پاککراوو کۆڵاو دێنن چەند هێلکەیەکی بە سپێنەوە تێک وەردەدەن و کەنگرەکانی تێهەڵدەکێشن و دووایە لەناو ڕۆنیدا سووردەکەنەوە و تامی گۆشت ماسی دەدات
کەنگین
کەنگینێ
کەی٬ کەینێ
کەنگێ
(بابا.):کەی٬(هەو.) کەینێ٬ (کۆ.) کەنگین٬ کەنگینێ. لە –وە: لەکەیەوە
کەنگەڵان
(بابا.):کەندەڵان
کەنۆ
داواکار٬ کومکافر٬ دادخوواز٬ کەندۆ٬ گووێرەکەی یەکساڵە
کەنۆش
(ئەردە.): کون دووش
کەنۆک
(باک.): بەپێکەنینەوە
کەنۆڵە
(هەورا.): کەندوو
کەنی
کچ. ژنێ٬ لەکاتی ئاخۆتنێدا لەگەل ژن بەکاردەبرێت
کەنیز
(لو.): کەنیزەک
کەنیزەک
کەنیز٬ کارەکەر٬ کڵفەت٬ قەرەواش٬ (فە.) کەنیش