تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنگر
کنگر٬ قنگر٬ (باد.):کەڕەنگ٬ (باک.): ئەرتیچۆک٬ ئەنگینار٬ ژەهر٬ (جەوی)یەکەی لە نێو ئاوێدا گەرم بکرێ لە خورێنی بخورێ بۆ زەرداوێ زۆرباشە. –دووجوورە: ڕەش و زەرد٬ هی زەرد تەنها لە نێو چیایان و کووێستاناندا هەیە
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەنگرەماسی
(ڕەوا.):جوورە چێشتێکە بەو جوورە لێدەنرێ:چەند کەنگرێکی شلک و ئەستووری پاککراوو کۆڵاو دێنن چەند هێلکەیەکی بە سپێنەوە تێک وەردەدەن و کەنگرەکانی تێهەڵدەکێشن و دووایە لەناو ڕۆنیدا سووردەکەنەوە و تامی گۆشت ماسی دەدات
تۆکەنگر
ژەهرکەنگر
جیوەیێکی ڕەشە بنی کەنگری دووای ووشک بوونی کەنگرە دەری دەکات،کەوچکێکی لێ بخوری بۆ ڕەوانی باشە و پێش بەڕشانەوەش دەگرێ