تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنار
مۆرد٬ قەراخ٬ (هەورا.): کەراخ٬ لێوار٬ چالاڤ٬ کەڤ٬ کەڤی٬ قەیار٬ گەڕانۆک٬ (باک.): کار٬ پیخ٬ ڕەخ٬ ئالی٬ دەم٬ گووێ. –او: دەم ئاو٬ گووێ ئاو٬ کەنارگه٬ پەڕگه٬ کەنک٬ لەوچک٬ هێل٬ سوو٬ ڕۆخ٬ رووخ٬ قەراخ٬ سیله٬ بەر٬ تەنگاڵ٬ (باک.): زجێف٬ فاچ٬ کەنار٬ (ئەردە.): زیوار٬ کلا
کەنار دەریا
لچ دەریا٬ لێواری زرێ
کەناراو
قەراخ ئاو٬ دەماوەل. ئاودەستخانە
کەنارخستن
خستنەلاوە٬ کەناردان
کەناری
(باد.):ددڕکەزی
کەنارە
باڵندەیێکە. پەراوێژ. کەنارە لاکێشی درێژوو باریک٬ کە لەملاو لای فەرشی نیوەڕاستەوە ڕادەخرێ
کەنارەگرتن
لادان٬ گۆشەگیری٬ خۆ دوورخستنەوە لە کارێک
کەنارەگیر
گۆشەگیر٬ گۆشەنشین٬ چۆلەبڕ٬ لاشەڕ٬ جوڵەچوون.-ی: گۆشەگیری
کەنارەی ئاسمان
دیارگا٬ دیارگای چاو
دەرکەنار
گۆشەگیر٬ نەدیو٬ پەنهان٬ -کردن: شاردنەوە٬- گرتن. مەردومی گۆشەگیر٬ چەند دێڕێکی کورتە کە نووسرابێ للایەن گەورەیەکی دەوڵەتیەوە. –ی: گۆشەگیری
چارکەنار(باک)
چووارکەنار
چارمەدۆر، دۆرمەدۆر
کارکەنار
کەسێکە لە کار دوور خرابێتەوە. –ی : دوورخرانەوە لە کار.کارکراس: کراسی کارێ
کۆکەنار
بەری گیای خاشخاشییە تێکوڵی خاشخاشی بە هاڕڕاوی لەگەڵ شەکری دەدرێ بە منداڵی کەم خەو تا خەوی لێ بکەوێ