تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمەربەستە
کەمەربەسە
کەمەربەسته٬ نۆکەر٬ ئامادە
کەمەربەن
پشتێند٬ کەمەربەند٬ پژوێن
کەمەربەند
جوورە خشڵێکی ژنانە دوو شەپکەی زێڕین یا زێوینی نەخشاوە قوببەیێکی گەورەی لە نێوەڕاستیدایە. جوورە پشتێندێکی دوو تووێییە دراوی تێدەکرێ. جێگای پشتێند.کەمەرچین
کەمەردووخ
(ئەردە.): بەرەتەشی٬ لاسکی تەشی
کەمەرچین
(باک.):چارشێو٬ عابا٬ پەرده٬ جوورە پاڵتۆیەکی ژنانەیه٬ کە بە سوورمەدا دروابێ
کەمەرک
(باد.):کەمەره٬ کەمبەرە
کەمەرکەش
(ئەردە.): دەرپێیەکی کورتە لە ژێر شەڵوارەوە لەپێدەکرێ.
کەمەری پردێ
پشتێندی پردێ
کەمەری کێوی
ناوقەدی کێوی
کەمەرە
لاوانەیەکە٬ لەناو قەدی منارەدا بانگی لەسەردەدەن. ناوقەدی شاخ. چەند تەختەیەکە لە ڕووکاری دۆڵیانی ئاشی دەدرێت٬ نێوەڕاستی زەوی. کەمبەرە 3 قوبەی هەیە وەکوو کەڵەوە پان دروست دەکرێت٬ پشدێندێکی زێوین یا زێڕینی گۆدارە ژنان لە پشتی دەبەستن. (فە.):پشتێندی پردێ. نووسراوێکە لەسەر خشتی سوورکراوەوە
کەمەرەشل
(موک.):جوورە گۆرانیێکە
کەمەن
کەمەند٬ تەناف٬ قەتار. گوریسێکە ئەوانەی تۆبەکارن لە ئەژنۆی خۆیانی دەپێچن و خەریکی دڵ و خودای دەبن
کەمەند
چتێکە وەکو حەگال لەکاتی دانیشتنێدا دەکرێتە پشت و بەر ئەژنۆو تا بەملاولادانەکەوێ.ئەو گوریسەیه٬ کە دەخرێتە ملی ووڵاخی ڕمۆز و یاخی. گوریس یا زنجیرێکی درێژە ئەمسەرەو سەرەکەی بە سینگێکەوە دەبەسترێتەوە ووڵاخی بەڕیزە پێوە دەبەسترێتەوە. تەنافێک بووە پاڵەوانان لەکاتی شەڕێدا بەکاریان دەبرد.
کەمەندهاویژتن
هاویژتنی کەمەند بۆ گرتنی چتێک
کەمەندکێش
بریتیە لە کەسێک٬ کە گیرۆدە و گرفتاری ڕەوشت و خووی بەرزی پیاوێکی خوداناس بووبێ
کەمەوکردن
کەمەچ
کەمەچکردن
نیشانەکردنی مەڕ بە هەڵپاچینی کەمێک خوری پشتی.
کەمەک
کەمێک٬ نەختێک٬ تۆزڵانە