تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلا
مەڕمەڕی گەورە و گچکە (کەللا)٬ کە تیری پێ بگرێ.کلا٬ جگی گەورەیە. چتێکە کەوتبێتە کەنارەوە
هێکا کەلاندی (باد.)
هێلکەی کوڵاو.
کەلائەنگوچک
ئەنگوچک٬ فەقێیانە
کەلابەرد
(خۆ.):مەڕمەڕ
کەلات
(باک.):قەڵات
کەلاتی
چەند خانووێکە٬ کە لەسەر شووێنێکی بەرزکرابێ٬ دێیەکی گچکەیە لە جێگایەکی بڵند کرابێ
کەلاج
(زا.): مەردومی دووڕووی بوختان کەرە
کەلاخ
(باک.):کەلاکی تۆپیوی ووڵاخ و ئاژاڵانە.(زا.): گیانداری لاواز
کەلار
(شار.): تووتنی ووشکە بەشیشەوە٬ کەلەسەر یەکتری دادەنرێن وەکو خەرمان. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی کفری. کومەڵگا بۆ داهات(ڕەوا.): لاواز و بێزەرەر بۆ گیان لەبەران
کەلارە
کەللارە٬ قەرتاڵەیێکە لەڕیخ دروستدەکرێ٬ خشت و خاڵی نێوماڵی تێدەکرێ٬ کاسەی شاو. سوواڵەت. دیوارێکە نزم لە تەپاڵە دروستدەکرێ ژنان نانی تێدا دەکەن
کەلاش
(کۆ.):کەلاک
کەلام
(هەورا.): خەرمانی دەغڵ و دان یا گزر و گیا
کەلان
کێڵانی خەنجەر
کەلاندن
(باک.):کوڵاندن٬ وێرانکردن
کەلانگووچک
(کۆ.): ئەنگوچک
کەلانە
(هەو.کە.موک.):نانێکە بە هەویری پڕ دەکرێ لە ووردە پیواز یا گۆشتی ئەنجنراو و سیر دووای برژانی لە نێو ڕۆنی دا شەتڵ دەکەن. (هەورا.): گێلاخە
کەلاوێ
(هەورا.): لغاوەی زاری مرۆیانە
کەلاوە
خوڵەکەوان٬ خراوه٬ کاوول٬ خەرابه٬ قافی٬ کەمیل٬ وێرانه٬ کەیلەکۆن٬ خانووی ڕووخاو و وێران. کەلین. کەڵەوی جووتی.
کەلاک
بەراتە٬ (باک.):کەلاخ٬ کەلاش٬ کەلەخ٬کەلەش٬لاک٬لاشه٬لاکی مندارەوەبوو٬ زەوی٬ دەشت
کەلاگری
(باک.):کوڵی گریانێ