تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەشتێڵەسەرە
کەفچلیز٬ شەرخە بۆقه٬ کە هێشتا لە ناو منداڵدانیدایە.
کەشخە
شانازی٬ لەخۆ بایی بوون
کەششە
(زا.):قەشە
کەشم
نەشم٬ چەشن٬ نیشک٬ ئازین
کەشم و نەشم
کەشمان
ڕاکێشانی چتێک لە دوو سەرەوە بۆ ئەوەی٬ کە بکشێ.-هاتن: کێشهاتن٬ کشان
کەشماکەش
کێشەکێش٬ کێشاوکێش٬ گێرەوکێشە
کەشمەکێش
کەشمەکەش
کێشە کێش. –ی: کەشاکەشی٬ کێشەکێشی
کەشهاتن
کەشمان هاتن٬ واتە ووشکبوونەوەی زەوییە بە جۆرێک ٬ کەبکێڵرێ٬ کزربوونەوە.
کەشک
سەلکە شیرێژی ووشک بووەوەیه٬ چتێکی مێچۆڵە مێچۆڵەیە لە دۆی خەست دروستدەکرێ
کەشک وسوور
(ئەردە.): چتی سوور و سپی یا سەوز و سوور
کەشکلینک
(باد.):قشقەڵە
کەشکپا
(لوڕ.): کەشکەژنۆ٬ ئەژنۆ
کەشکۆڵ
-ی دەروێشان٬ دەفرێکە لە کان و زنجیرێکی لە دووسەران تێ دەخەن دەروێش لەدەستی دەکات و سوواڵی پێدەکا و چتی بۆ تێدەکەن.کۆمەڵە هەڵبەستی چەند هەستیارێکیی٬ کە لە پەڕاوێکی ئەستوور یا تەنک نووسرابێتەوە بەیازیشی پێدەڵێن. بەرموورێکە لە زێڕ یا لە زیو٬ کە چەند پارچەیەکیشی زێڕ یا زێو تێدابێ. جوورە ئامانێکە لە دارە گووێزی هێندوستان دروستدەکرێ و زریزەیەکی تێدەخرێ دەروێشان لە قۆڵیان دەکەن و سوواڵی پێوەدەکەن
کەشکۆی زرانی
کەشکین
(باک.):کەشکەک٬ چێشتێکە بە کەشک لێنرابێ
کەشکە
لێدان بە کڵاوەی پەنجە لەسەروکەللە٬ چەمۆڵە٬ چەپۆک٬ کەشکێکی ماڵی بە سەریدا
کەشکەزرانی
کڵاوەی زرانی