تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەش
کشانی هەندێ چت٬ درێژبوون٬ ئەم هەویرە کەشی هەیە. وەرز.(زا.): سەرکردنی گوللەیە بەڵای ڕاست یا چەپدا. (هەورا.): کۆه٬ کێو٬ کێف. خۆشکردنی هەواڵەنێوانی ذوو باراندا. گۆنەر٬ کەژ٬ ئەستێرەی زوحەل٬ کەیوان. (موک.): زەوییەکە لە پاییزاندا بە ئاوداشتن کێلانی دێت. (جا.کە.): زەوییەکی تەڕە٬ کەکەمێک ووشک بێتەوە بۆ کێڵان دەستبدات.(جا.): جار٬ چەل. کە لەگەڵ بن بەکارببرێ: باخەڵ و هەنگڵە:بنکەش:بنهەنگڵ٬ بنباغەڵ
کەش و قنگ
کەش و فش٬ دەورە٬ چووار کەنار.
کەش وتووش
شەفتوور٬ بڕین یا دڕین یا خەتکێشانی چتێک لە گۆشەیێکەوە بۆ گۆشەیێکی تری. کەش و تووشی کراسەکە ببڕە یا لێفەکە تەریب بدە
کەش وکۆ
(هەورا.): کەژوکێو
تەنافی کەشتی
ڕستەی کەشتی
جەنگ کەشتی(باک)
حەوزی کەشتی ساز:
شووێنێکە.
پاڕووی کەشتی
کەشان کەشان
بگرە و بەردە و پاڵەوپەستۆ٬ بەنازوفیزەوە
کەشاو
زەویێکە لە پێش بارانەدا ئاوبدرێ تا نەرم بێو بکێڵرێ و بچێنرێ.
کەشاکەش
کێشەکێش٬ هەراوکێشه٬ جڕە٬ جڕەجڕڕ٬ دەردەسەری٬ سەخڵەتی
کەشتی
گەمیەی چکۆڵەیه٬ پاپۆڕ
کەشتی بادەوەدار
کەشتیێکە بادەوەی پێوەبێ
کەشتی بایەوان
کەشتێیەکە پەردەیەکی بڵند و پانی هەیە بەبای دەڕوات.
کەشتی جەنگی
گەمێی شەڕێ٬ کەشتی زرێدارە لە شەڕێدا بە کاردێنرێ٬ زرێپۆش
کەشتی زرێدار
گەمێی زرێدار٬ جوورە کەشتیێکی شەڕێیە هەموو لایەکی لە ئاسن گیراوە هیچ چتێک کاری لێ ناکات
کەشتی شکێن
کەشتی چکۆڵە
کەشتی گا
مینا٬ بەندەر
کەشتی گەل
کەشتیوان
گەمیەوان٬ پاپۆڕەوان٬ خەفتان.-ی: گەمیەوانی٬ کەشتی ئاژۆتن
کەشتیەوان
کەسێکە کەشتی داژووێ. –ی: ئاژۆتنی کەشتی
کەشتێل
(ئەردە.): چەمچە٬ کەوچکی گەورە
کەشتێڵسەرە
(ئەردە.): بەچکەی قومقومۆکە