تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەری
کەرێتی٬ ڕانی مەڕ٬ مێگەل. کەڕیلە. (زا.):پارچەیێک لە هەموو چتێک
کەری بەتەندوورە
تەندووری خراپ
کەری سوو
گەمەیێکی منداڵانە
کەری شین
کەڕووی نان و چتی تر
کەری نێری
هەوەڵ و تەنکە بەفرێکە کەوتبێتە سەرکێوان بەپەیدابوونی وی نێریەکێویان دەست بە پەڕینی دەکەن
کەری ڕێژگاو
(بابا.):کەرێکە تەنها زەڕینی ەبێ و پەڕینی نەبێ بۆ وێنە بۆ کەسێکیش بەکاردەبرێ ٬ کەهەر قسەی هەبێ و کرداری نەبێ
کەری کەراژۆ
(هەو.):گەمەیەکە. واتا کەری و کەریش دەستاژۆبێت.
کەریک
کەرێ
(هەورا.): کەرە٬ ڕۆنی کەرە
کەرێتی
کەرایەتی٬ کەریتی٬ بێ ژیری
کەرێشک
(کف.):کەروێشک
کەرە
نووێشک٬ نڤشک٬ بەرەمەشکه٬ وێژە٬ چەورییەکە بە ژەندن لە ماست پەیدادەبێ٬ ئەویش تا نەتووێتەوە دۆک و خڵتەی لێ نەگیرێ پێی ناڵێن ڕۆن. بەردەڵان.(هەو.٬خۆ.): مەڕی بێ گووێ یا گووێ کورت٬ کەڕێ٬ کۆری. (هەو.٬خۆ.): بەرێکە لە پێش گەییشتنیدا بوەرێ.(دەر.٬خۆ.): دارێکی سەوزی سەروپۆپ هەڵپەرداوتراوە. قەلەفڕ.بێ گووێ٬ گووێ گران. وێژە. –فرۆ: فرۆیەکە لە ژەکی و شیر کرابێتە فرۆ لەسەر ئاوری
کەرەتاڵەبۆر
مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەش بۆربێ
کەرەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی سوورە
کەرەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی شین بێ
کەرەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی ڕەشبێ
کەرەتە
(هەو.):پانیەکێش٬ پاژنەکێش
کەرەجنە
چنگنه٬ شێرپەنجە٬ نێرەی جاڵجاڵووکەیە
کەرەجی
(ئەردە.): کەشتی چکۆڵە٬ دەستە کەشتی
کەرەدان
ئامانێکە ڕۆنی کەرەی تێدا کۆ بکرێتەوە