تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاشکێن
تۆپێکی بە هێزە قوللەو قەڵایان دەڕووخێنێ٬ بۆ مرۆی بەهێزیش بەکاردەبرێ
نییشانەشکێن
نییشان ئەنگێو٬ سەگڤان٬ سەگمان
هەلووکێن
(هەو.) پەلیکانێ٬ هەلوێکان.
پشتەوەشکێن
دیوارێکە بە پشتەوەدا شکابێتەوە
پۆڵکێن(شار)
دارێکە هێندە ووشک بووبێ پەلکیشی پێوە نەمابێ
چاوترووکێن
چاوقووچێن
چوکڵەشکێن(ئەردە)
برێتییە لە چەڵتووک خستنە ناو کاری مڕۆڤانە
چەکەرەشکێن
هەڵگێڕانەوه و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێزبێ
ڕاشکێن
تێپەرێن
کوولەکێن (ﺌەردە.)
کۆتەشکێن
(ئەردە.): پارچە ئاسنێکە لە بەر دەمی بوخاری دادەنرێ بۆ تەکاندنی بزۆت
کەشتی شکێن
کەوشەکێن
کەوشەک٬ کەوشین
کەڵەمەشکێن
یاخی٬ سەرپێچ٬ ملهوڕ