تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کێن
ئەوان کێن و چەکەسن؟. ئەوان نێویان چیە؟.
کێنـدەر
کووێندەر.ـــ ی: کووێندەری.
کێنی(دەر.)
ئاوەشکێنە
بڕوانە: ئاوەژەنە
تەکێنمە
لبادو ڕایێخێکی گچکەیە
تەکێنەر
هەڵتەکێنەر، داوەشێنەر، داتەکێنەر
ختکێنە،
(ئەردە.): ختێنە، هاندەر، بزێو، دەغدغەدەر
داراشکێنە
دارکونکەوە (باڵندە)
دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
دارەشکێنە
دەرمانێکی سەوزی تیژی سووتێنەوە، بەهەندێک برینی پیسدا دەکرێ
درکێنەر
درکێن،پێ لێنەر،ددان پێدانەر
دڕکێنە
دەسەشکێنە
دەسخەڕۆ،تەفرەخوواردو،لە خشتە براو.
زلکێنە
(گەر.):زەرگەتە
سەرشکێنە(ئەردە)
سەرەشکێنە،دابەشکردنی پاشماوەی چتێکی بەشکراوە بەسەر بەشەکاندا.دابەشکردن،پارە یا کەلو پەلێک بەسەر چەند کەسێکی دابەشینەوە ،کەهەر کەسەی بەشی خۆی ببات،پارە یا هەر چتێکی تر هەر بەو شێوەیە لە چەند کەسێکی خۆیی کۆو خڕ کردنەوە
سەرەشکێنە
لابردنی سەری فەردە تووتن و ڕێکخستنەوەی ٬ دووبارەکردنەوەی کارێک٬ کە لە پێش کرابێ بە سووکتر لە جاری پێشوو
شلکێنه
ئەشکێله، (ڕەوا.) ئەشکیڕک، (بابا. ، شار.) کزێنکه، ئەشکێڵکه، هەویری شل و هێلکه بە کەوچکی لەسەرساجی ڕۆدەکرێ و لایەکی دەبرژێ و دەکرێته کوللێرەیەکی تەنک دووایه دەخرێته نێو ڕۆنکەوە و دەخورێ، وەکو کەلانه.
شکێناندن
شکاندن. بشکێنه.
شکێنەر
قنگهەڵتەکێنە
قنگ هەڵسەنگێنه٬ بەرگاییلکه٬ کلک هەڵتەکێنه٬ کلک هەڵسەنگێنه٬ فیسقە
قوونهەڵتەکێنە
(هەورا.): قلیچکەهۆرتەکنێ٬باڵندەیێکی چکۆڵەیە کلکی درێژە ڕەنگی شین و بەڵەکه٬ کلک و قوونی زۆر هەڵدەتەکێنێ