تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕقکێشان
ڕق هه ڵگرتن له دڵدا به ران به ری یه کێکی.
ڕکێشە
ڕکێشە گیایە کی گە ڵا پانبی ڕە گ ڕە گاوییە بوبرین و دومە ڵان باشە.
ڕەنجپێکێشان
ڕەکێشه
ڕەوکێشه، گیاکێش، ڕاکێشه، گیایەکی گەڵا پانه، وەکوو ترشۆکە گایانەیه ئەگەر بەتەنهایی یا لە ناو هەویری جۆی پیشاو لەسەر هەر کولک، قونێر یاگرێ و دومەڵێکی دانرێ یا زوودەری دەکات یان دەیڕەوێنەتەوە، ئەگەر بەتەڕی یا به ووشکی بکرێتە چاو بخورێتەوە بۆ کۆخە باشه
کاکێشان
کاکەشان٬ کێشانەوەی کا
کوسکێشی
بڕوانە:کوسکەشی
کیسەکێشان
هێنانی کیسە بەلەشی مرۆڤیدا بۆ خاوێن کردنەوەی لەچڵک.
کینەکێشان
ڕق کێشان لە دڵا لە یەکێک.
گێرەوکێشە
دان سەندان ٬هێنان و بردن.
ئاردکێش
دارێکی درێژەو تەختەیێکی پانی بەسەرەوەیە، ئاشەوان ئاردی پێ ڕادەکێشێتە دوواوە، ئاردماڵک
ئاوکێش
ئاوبەر، ئاوهاوور، ئاودەر، ئاڤکێش، کەسێکە بە مانگانە یا بە ڕۆژانە ئاو بێنێ، خوواردنێکە کە ئاوی زۆر بەسەردا بخورێتەوە._ی: ئاوبەری
ئاڤکێش(باک)
ئاگرکێش
(دەر) کووانی کێش، (هەورا) مەسێ، خاکەنازی ئاگر کێشەوە
ئەسرارکێش
تریاککێش._ی: تریاککێشی
بارکێش
ووڵاخی باری، بارەبەر، بارگین، بارگیر. گووێدێر. کەسێکە ئەرکێکی قورس کەوتبێتە سەری
باسکێش
دارێکی درێژە سەرێکی بەنیڵەوەیە سەرەکەی تری لە هەوجاڕ(هێش) قایم کراوە، مژانە، مژانکە، مشان، باسکێش جووتی، (باک) باسکێ هەڤرکانی یێ
بنکێش(دزە)
دووپارچە پێکەوە هەڵدروون
بەردکێش
ئەو کەسەیە بەرد دەکێشێت. شەڵتە، بارێکە دوو تای دارەو بەردو گڵی پێ دەکێشن
بەکێش
مرۆڤێکە لە هەموو بارێکیدا پشوو درێژو خۆڕاگر بێ
تاوکێش
تەنراوێکە، کەناوبەناو تاوی لێ دەرهاتبێ (تاوکێش بوون). دەرهاتنی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو._کردن: دەرهێنانی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو
ترپانکێش(باد)
دروێنەکار، پاڵە
تووڵکێش
ڕاکێشانی باسکە مێوانە بەسەر زەویداو لە هەندێک شووێنانیش بە خۆڵ داپۆشرێ، لەو جێگایانەدا ڕەگ داکوتێ و بڕوێ، ئەوجار ناوەندەکانی ببڕێ تا هەریەکەی ببێتە مێوێکی سەربەخۆ
تیرکێش(ئەردە)
تێلەکێش(هەو)
ئەو ژنەیە، کە سوواڵەی هەڵدەگرێتەوەو بە باقەباقە دایان دەنێ، لە گەرمێندا گۆیا تەنها کاری ژنانە
تێلەکەکێش
تێهەڵکێش
(هەورا) هۆرکێشتە. ئەو کەسەیە چتێکی بەناو چتێکی تردا هەڵبکێشی
تەنکێش
نێوقەدبەند بۆ مرۆ و ووڵاخان. پشتێند، بیبن. تەنگە، تەنگا
تەنگەهەڵکێش
قایشێکی باریکە بە زینەوە تەنگەی پێ قایم دەکرێ، تا زینەکە نەکەوێت