تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کیسەبر
گیرفانبڕ٬ دز.ـــ ی : گیرفانبڕی.
کیسەتووتن
کیسە تەماکۆ٬ چالمە.
کیسەتەماکۆ
کیسەلەمل
مەبەس لە کچی جووانکیلانەیە.
کیسەوزەڕێ (هەورا.)
کیسەی پارە.
کیسەکێش
ناترێکە لە گەرماوێدا بە کیسەیەکی تایبەتی خەڵکی بشووا.
کیسەکێشان
هێنانی کیسە بەلەشی مرۆڤیدا بۆ خاوێن کردنەوەی لەچڵک.
کیسەڵ
کووسەل٬ کووسی٬ کوویسەل٬ کیسۆ٬ داعبایەکە لە چۆلی دەژی وەکوو ڕەقەی نێوئاوێ وایە.
کیسەڵە
کۆترەی گۆڵەی دەرکێیە٬ ئەو دارەیە٬ کەبەدەرکەوە قایم کراوە و شمشیرە (گۆڵە.) ی دەرکێی تێدەخرێ و گاڵە دەدرێ٬ دارێکە مازە و لاجامە پێکەوە دەنووسێنی کوویسەڵە لە مێش گەورەترە٬ زیندەوارێکە وەکوو سنی وایە زیان بە دەخڵ و دان دەگەیەنێ وەکوو کیسەڵی وایە بەڵان بەقەد نبنۆکێکییە و پێی زۆر ووردە و باڵیشی هەیە گەنمی لەناو دەبات.
کیش
(شاەکیش) شالە کاتی ڕاونانیدا لەشەترەنجێدا٬ ئایین٬ دین.
کیشان
خایاندن٬ خاواندن٬ وەدرەنگ خران٬ کشکشاندن.
کیشوەر
وڵات.*
کیشوەر
ووڵات٬ خاک.ـــ ی کووردستان: ووڵاتی کووردستان.
کیشوەرگیر
ووڵاتگر٬ ووڵاتگیر.ـــ ی : ووڵاتگر٬ ووڵاتگیری.
کیشک (ڕەوا.)
کێها٬ کامەیان٬ بۆپرسیارە.
کیف
ـــ ی پارە٬ کیسە٬ چەرمێکی دووتووێی هەڵدروواوە هەندی چتی تێدەخرێ٬ بەرگ٬ خڵێف.ـــ ی هەنگێ: جانتا٬ چتێکە لە قاییش دروستدەکرێ یا لە پارچە کاڵایەکی ئەستوور بۆ دەمانچە و تفەنگ و ئیتر تا لە تۆرێیان بپارێزێ٬ سیلاهی٬ بەرگ خڵّڤ.
کیفاندن (ﺌەردە.)
ووشاندن ٬ ووشەکردنی مار٬ فیکەکردنی مار لەکاتی شەڕێدا.
کیفانن
کیفن
چتی هەڵکفاوی پفەڵ.
کیفکردن
هەڵکفانی چت.