تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆستەوەوی
کۆسەوەوی٬ کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانه٬ ساڵێکی کە ووشکە ساڵ بێ و لە بەهارێدا بێ بارانە بێ دووکەس یەکێکیان ڕووی خۆی ڕەشدەکات و ئەویتریش جلکی ژنانە لەبەردەکات دەستی یەکتری دەگرن ماڵەوماڵ دەگەڕێن ئاویان بۆ نەخشەی بارانە پێدادەکەن
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێدرێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): هۆ٬ نێوبژیکار٬ قولفەیێکی چەرمینە بە کێڵانی خەنجەرەوە لە مشتووەکەی هەڵدەکێشرێ تا نەیەتە دەرێ
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێ درێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): نێوبژیکار
کۆستەکۆست
برێتییە لە چاووڕاوکردنی چەند کەسێکی لەگەڵ یەکێکی بۆ دەست و هەڵخەڵەتاندنی
کۆستەکی
(باک.): نێوبژیکاری
کۆسپایی
کۆسپە
بەرزایی کەم لە زەوی٬ قووت و کارەساتی ڕۆژگار
کۆسپە
تەمباز٬ کەمباز٬ ژوورک٬ کەنداڵ٬ هەوراز٬ بڵندایی یا بەردێکە ڕێگای گرتبێ یا ڕووداوێکه٬ کە پەکی کاروبارو مەبەسێک بخات٬ بەرهەڵست٬ لاست٬ کۆسپایی
کۆسکەفتن
(ئەردە.): کۆستکەوتن
کۆسی
(باک.): قوم.-کرن:قومکردن
کۆسە
کەسێکە تووکی لە ڕیش و سمێڵی نەهاتبێ یا ڕیشی زۆر تەنک بێ٬ (باک.): بەرکووسەج. (باک.): دەغڵی بێ بژ. جوورە ماسییەکیشە
کۆسەبەبە
(هەو.):بووکەبارانه٬ کۆستەوەوی
کۆسەر
(باک.): دیوار٬ میچ
کۆسەرە
مرازێکە دارتاشییە
کۆسەوەوی
(کە.):کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانە
کۆسەک
کۆش
پاشۆڵ٬ دامنه٬ داوێن٬ ماوەی بەرو وورگ و ڕانیی مەردومە لە کاتی دانیشتنێدا
کۆشان
کۆشین٬ تێکۆشین٬ کۆشش
کۆشش
هەوڵ٬ تەقەلا٬ خەبات. شانەی تەونی.-کردن:هەوڵدان.تەڵاشکردن بۆ چتێک
کۆشک
(هەورا.): سەرا٬ تالار٬ تەلار٬ باڵەخانه٬ سەراپەردە٬ تاق٬ (دەر.):کڵێنەی ئاو خوواردنەوە