تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆزلۆک
(زاخ.):تەرزەی وورد٬ (موک.):تەرزەڵووکه٬ گلێره٬ (هەورا.): گژنیژە
کۆزپە
کۆسپه٬ لەسەر ڕێگای چیاو دەشت و ئیدیکە بەرد یاهەوراز و کەنداڵێکە ڕێگا بگرێ یا لەنێو ڕێگایەدا بێت
کۆزچک
(باک.): جێگایەکی گچکەیە بۆ خۆ تێدا شاردنەوە
کۆزک
(باک.): کۆزی ئاژاڵان
کۆزکردن
چەند ووڵاخێکی یا تاکێکی بە گوریسی درێژ بەستنەوە بۆ لەوەڕێ٬ (ڕەوا.):ڕاتەوراندن
کۆزی
(باک.): گۆشه٬ کەلێن
کۆزە
جێ مۆڵگەی کارو بەرخانە.(کە.)کەسێکە سپیاتی ڕیشی لە ڕەشی پتر بێ
کۆزە سپیندار
چنارستان٬ دارستانێکە هەمووی چنار بێ
کۆزەرە
ئەو پارچە گوڵەگەنم و جۆیانە و ئیتره٬ کە دووای گێرە یا دابێژتنی بەسەر بێژنگدا مابێتەوە ٬ واتە ئەو دەنکانەیە٬ کە لە ناو کیفی خۆیاندا نەهاتبنە دەرەوە
کۆزەرەڕیشە
یەکێکە ڕیشێکی بۆزی هەڵپرووزاوی ببێ
کۆزەکردن
ساوایان لە کۆزێدا کۆ کردنەوە
کۆس
بەخت٬ چارەنووس.-کەوتن: مردوو لێ مردن. (ئەردە.): کۆست٬ کۆسپایی
کۆسار
کۆپاره٬ کێووستان٬ کووێستان٬ شووێنێکه٬ کە شاخ و داخی زۆربێ
کۆساران
هاوینەوار٬کووێستان٬ کۆساڵ
کۆساڵ
کۆسار٬ کووێستان
کۆست
کۆس٬ بەخت٬ چاره٬ بەڵای گەورە
کۆستکەوتن
تووشی نسکۆو ڕووشەیێکی گەورەهاتن٬ بەخت وەرگەڕان٬ لێقەومان٬ خۆشەویست لێ مردن
کۆستکەوتوو
بەخت وەرگەڕاو٬ دڵسووتاو
کۆستە
کۆسه٬ کەسێکە مووی ڕیشی نەبێ یا زۆر تەنک بێ. ناوی دوودێی لە یەکتری نزیکن لە ڕۆژاوای سلێمانی
کۆستەبووکە
(کە.هەورا.):کۆسەوەوی٬ (هەو.):کۆسەبەبه٬ بووکەبارانە