تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆتک
(بار.باد.باک.):کاسه٬ کۆجیله٬ (ڕۆژ.):تەپسی٬ (ڕۆژ.هەورا.):تەشی٬ کەمۆڵە٬ کۆتکە. –ی ئاش: کەپووکە
کۆتکە
(ڕۆژ.):ڕەگ و ڕیشەی دارییە. تەشیییەکی گەورە و قووڵی دەم واڵە
کۆتیلە
(هەورا.): درەختێکی گچکەیە لەبەر کزی بەرز نەبێتەوە
کۆتینای
بڕوانە:کۆتنای
کۆتە
جوورە دارێکی گەورەی بێ بەرە٬ دارێکی درێژی بە گوڵمێخ لەزەویدا چەقاوی لەلە کراو لە ڕاستی هەر لەلەیێکی قوڵفێکی ئاسنی تێدایە پێبەندی تێدەخرێ. کۆتا. –کردن:کۆتایی پێ هێنان. (باک.): کەر٬ کەرکەپەزێک٬ پارچەمەڕێک٬ مێگەلێکی گچکە
کۆتەرە
پەلەوورێکی باڵی نەمابێ.دارێکی بەرزە گۆشتفرۆشان گۆشتی لەسەر لەت لەت دەکەن. کوتە. پارچە دارێکی خڕی نالەباره٬ بنە دارێکی ئەستووری بڕاوە. سەرەبزووت
کۆتەشکێن
(ئەردە.): پارچە ئاسنێکە لە بەر دەمی بوخاری دادەنرێ بۆ تەکاندنی بزۆت
کۆتەفڕ
(باک.): هەنگووین
کۆتەل
(باک.): نووشتەوار٬ قەراخ و کەنار نوشتاندنەوەی جلک و ئیتر٬ (هەورا.): ئابیده٬ پەیکەر٬ چەمەر٬ دووای مردنی یەکێکی خۆشەویست٬ کە جووان یا ئازا یان سووار چاک و جووا مێر یان ناودار بووبێ بەبەرگەکەی پشتی ئەسپەکەی دەڕازێننەوە و چەکەکانیشی پێوە هەڵداوەسن و ئەوسا پێی هەڵدەڵێن و دەیگێڕن. چوکڵ و چێو٬ چێو٬ (کە.):کۆزر(بۆ دەغڵ و دان) ٬ درشتی گوڵە گەنم و جۆ و ئیدیکەیە ٬ کە دووای گێرەو جۆخین هەڵگرتن و هەم دووای لە بێژنگ و سەرەند دانی لەسەرەوەی بێژنگی دەمێنێتەوە. سەرکۆزرە. کۆمەڵە دارو درەختێکی داربەڕوو یا مازووه٬ کە چڕوڕبێ٬ ئاوەڵە. پەیکەر.نێ ی ئاش
کۆتەل
ناوە بۆ شووێنێک لەبەر دەمی دێ ی سوورداش٬ کە دار و دەوەنی زۆرە
کۆتەکلک
(ڕەوا.):کوڵکی ددانی. (باک.): دژواری٬ سەختی٬ ئازار٬ کووتەن. –ی: زەبر٬ سەخت
کۆتەڵ بوون
گەورەبوونی منداڵ٬ منداڵەکە کۆتەڵ بووە: واتە لە خەم ڕەخسیوە
کۆتەی
(هەورا.): کەوتن
کۆتەی قەساو
بنەدارێکە قەساب گۆشتی لەسەر وورد دەکات
کۆتەی ڕا
(هەورا.): کەوتنە ڕێ
کۆتەی کەوشدروو
بنکە دارێکە کەوشدروو کەوشی لەسەر دەدوورێ
کۆتەیۆ
(هەورا.): کەوتنەوە
کۆج
(بۆتا.)Lکۆ.):کۆریس٬ ئاژاڵی بێ شاخه٬ کۆڵ
کۆجیلە
(گەرد.):شکەو٬ (کۆ.):قۆدیله٬ کووجەلە٬ کۆجەڵە٬ کۆتکی ئاوێیە لە دارییە
کۆجەڵە
کاسەی دارینی گچکە. چتێکە لە قوڕ دروستدەکرێ لە وێنەی لالەوێج لەقەدەی دارەنەی قایم دەکرێ تا بنێشتەکەی تێ بچێ