تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆڵکانی
(خۆ.):جلک شوشتن لەسەر کانی و جۆگان
کۆڵکردن
کولکردن٬ کردنە کۆلی چت
کۆڵکێش
پشتی کێش٬ تێلەکەکێش.-ی : پشتی کێشی٬ تێلەکەکێشی
کۆڵکەر
کۆڵکەزێڕینە
(باک.): تیرەژە٬ شەوبەندڕۆژ٬ (سوورداش) پەلکە زێڕینه٬ (کە.) ئەستوونەزێڕینه٬ کەسک و سۆر٬ پەلکە ڕەنگینه٬ (دەر.):زەرد و سووێر٬ (زەن.):زەرد وسوور٬ کۆڵکە زێڕینە(کرما): کەوانی رۆستەم
کۆڵگێڕ
کەسێکە بە کۆڵ چت بگێڕێ بۆ فرۆشتن
کۆڵۆکۆ
خەم و خەفەت٬ قوڵت و کوڵ.
کۆڵی
ناشێتی لە کارێکیدا. (زا.):شووێنێکە لە ووڵات ٬ کە داگیر کرابێ لە لایەن دەوڵەتێکی بێگانەوە
کۆڵی بەس
(هەورا.): زڕکچ
کۆڵیت
چاوەخانووێکی گچکە و پەڕپووت و نابووت و پەست و نزمە جا لە ئاوایی بێ یا لە چۆڵی
کۆڵین
هەڵقەندن٬ هەڵکەندن٬ هەڵکۆڵین٬ کێڵای. (ڕەوا.):کولانه٬ رۆچنە
کۆڵینە
مرازێکە کەوچکی داری پێ قووڵدەکرێ
کۆڵینەوە
دووبارەدانەوە٬ گەڕان٬ هەڵگێڕ و وەرگێڕ کردن٬ بەپووشکە ددان ئاژنینەوە.لێ-:پشکنین٬ کنەکردن٬ ساخ کردنەوە
کۆڵێنکە
(شا.):گۆزەڵە
کۆڵە
شووتی گچکه٬ بەچکەی گیاندار٬ کەر. شێری گچکە:شێرکۆڵە. (کە.):کاڵەکی نەگەییشتوو٬ کاڵک. شانازی. –کردن:شانازی کردن
کۆڵەبار
(ئەردە.): کۆڵەکەیەکە درابێتە بەر لقێک٬ کە بەری زۆر گرتبێ تا نەشکێتەوە
کۆڵەبژە
کۆڕەبژ٬ جووانووە ماینێکە دوو بەهاری دیتبێ
کۆڵەبی
درەختی کوورووز٬ نێوی دوو دێیانیشە لە ناوچەی سەنگاو و تانجەڕۆ.
کۆڵەبەس
(هەورا.): زڕکوڕ. منداڵێکە ٬ کە زڕدایکی هەر لە کۆڵی کات.کە پێی بڵێن بۆ چی هەر بە کۆڵتەوەیە ژنەکەش بڵێ:تا نەی بینم ٬ گۆیا زڕدایکێک هەمیشە زڕکوڕی خۆی لە کۆڵ دەکرد لێیان پرسی ئەوە هێندەت خۆشدەوێ بۆیە وا هەمیشە لە کۆڵت کردووه؟کوتی خووا دەیزانی زۆرم ناخۆش دەوێ دەمەوێ چارەی نەبینم
کۆڵەبەست