تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆکم
(باک.): کۆن٬ ئەنتیکە
کۆکمانە
(ئەردە.): زامێکە لە مەڵاشوودا پەیدا دەبێ
کۆکگرتن
پەڵپ گرتن٬ شەلال کردن٬ تەقەڵ لە کاڵا دان بە درشت بۆ ڕێک وەستانی
کۆکڵاس
گیایەکی کووێستانییە لاسکەکەی بریندار دەکرێ چتێک دەردەدا وەکوو بنیشت دەجوورێ٬ کۆکڵاشک
کۆکڵاشک
کۆکۆ
کۆمەڵ کۆمهل٬ کووکی
کۆکی
ئاشتی یاڕێکی٬ ڕێکیەتی٬ تەبایی. نا-:دووبەرەکی ٬ دووبەندی. پۆشتەیی٬ کۆک و ناسازی . جووانی.دەوڵەمەندی. (باک.): پەپوولە
کۆکین
کۆخین٬ قفین
کۆکە
(ڕۆژ.زەن.کە.گۆرا.دا.):کۆخە٬ دەنگێکە لە گەرووی گیاندارەوە دێتە دەرێ بەتەکان بە هۆی خوروویەکەوه٬ کە لە گەروویدا پەیدا دەبێ٬ نێوی دێیەکییە لە موکریانێ
کۆکەن
ئاڵف بڕین٬ گزرەخستن
کۆکەنار
بەری گیای خاشخاشییە تێکوڵی خاشخاشی بە هاڕڕاوی لەگەڵ شەکری دەدرێ بە منداڵی کەم خەو تا خەوی لێ بکەوێ
کۆکەڕەشە
کۆخەڕەشە٬ جوورەکۆخەیەکە٬ کە بە منداڵ بگا دەنگی وەک کەڵەشێری لێدێ
کۆکەکۆک
کۆخەکۆخی یەک لە دووای یەکتری
کۆگا
کۆمەڵێکی گەورەیە لە هەموو چتێکی ٬ ددوکانێکە هەموو جوورە چتێکی لێ دانرابێ.کۆگە٬ کۆڕ٬ ئەنجومەن. –ی چتی:کۆمەڵە٬ کۆما٬ ئەنبار٬ ئەمبار(عەنبار)
کۆگا بازی
(ئەردە.): جوورە یارییەکە چتێکی لە ژێر خۆڵیدا دەشارنەوە هەر کەسێکی دۆزیەوە دەیبا بۆ خۆی
کۆگادان
(ئەردە.): کۆکردنەوەی چت و کردنی بە کۆگا
کۆگە
(هەکا.):ڕوونشتاخ٬ کۆگا٬ دیوان٬ ئەنجومەن٬ جێگایە چت یا گیان لەبەری لێ کۆ ببێتەوە. (هەورا.): کووێ؟٬ بۆکووێ؟.
کۆگەڕەشە
کۆخەڕەشه٬ (هەورا.): کەرگەقاز
کۆڵ
گیایەکی کووێستانییە گەڵای درێژکۆڵەیە بنەکەی سوورە دەکرێتە کەلانە. (هەو.):پشته٬ پشتی٬ (خۆ.ڕەوا.):تل ٬ تێلەکە٬ تەلاش٬ گوورز٬ (دەر.):تیله٬ چتێکە ئادەمیزاد بتوانێ بە پشتی هەڵیگری.لە-بوونەۆە:ڕزگار و ئاسوودەبوون٬ لە ئێخەبوونەوە.لە-کردن:چت یا گیان لەبەر بە پشت هەڵگرتن. لە-کردنەوە:کۆتایی پێدان٬ خۆڕزگار کردن٬ -خستن: کۆڵ دانان.سست٬ دەستەووستان٬ تەپ٬ بێدەستەڵات٬ خاو.جاش٬ جاشک٬ جاشکەکەر٬ نەبڕ٬ کول٬ هەموو جوورە پاچ و بیوور و ئیتر٬ کە زۆر کاری پێکرا-دەبێ٬ کول و نەبڕ دەبێ٬ دەست یا پەنجە قرتاو.گیان لەبەرێکە دەستی یا پێی یا هەردووکیان کۆڵ بێ٬ (کە.):کوتمە(بۆدەست وپێ)٬(ڕۆژ)پێکۆڵ.پاکوور.کۆریس٬ بزنی بێ شاخ٬ گیان لەبەری بێ شاخ٬ (هەورا.): قەم٬ تەبەکی هەویری.جلشوشتن٬ شیو٬ (کە.):کوڵ٬ (ئەردە.): هاڵ٬ ئەشکەوت.(زا.):دۆڵیانەی ئاشه٬ کە دانەوێڵەی تێدەکرێ٬ کە ووردە ووردە بچێتە ناو چەرەخۆرەوە٬ (باک.): بێ شاخ٬ کۆچ٬ کۆریس٬ کۆل٬ کۆلیس٬ شاخ کورت٬ شاخ شکاو. (باک.): ڕووت٬ ڕووت و قووت٬ کۆت. (کە.):جۆگەیەکە وەکوو ئاخوڕ دروست دەکرێ لە قسڵ و گێچ یا لە تەنەکە لەو ئاواییانەی ٬ کە ئاویان نییە ئاوی تێدا دەدەن بە ماڵات و ووڵاخ و ئاژاڵان