تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆنینە
دێرین٬ دێرینه٬ چتی زۆر کۆنی مێژوویی
کۆنە
(هەورا.): کۆن٬دژی تازە.جلکی کۆن٬کووێنە٬ کەڤن٬ پرتال٬ پرتۆڵ٬ ڕندۆڵ٬ تیتۆڵ٬ پرتۆکار٬ پرتک٬پڕوپیتال٬پڕتۆک٬ چتێکی ڕەشە لە پێستی حەیوان دروست دەکرێ و خۆشیش دەکرێ بۆ ئاو تێدا خوواردنەوە. (لو.):ئاگردان
کۆنە پیاو
پیر٬ پیرەمێرد٬ پیاوێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و ژنی نەمابێ
کۆنەسووار
کەسێکە لە کۆنەوە سووار چاک بووبێ. کەسێکیشە لە کاتی زۆر خانەدا دومەڵەکۆنە لێ بدات.-ی: پیشەی سوار چاکێتی. کاری دومەکۆنە ژەنی زۆرخانە
کۆنەفرۆش
کەڤنەفرۆش ٬ کەڤنەگیر٬ کەونەفرۆش٬ کەسێکە لە کۆنەوە پیشەی هەر کۆنە فرۆشتن بێ. کەڤنەفرۆشی٬ کەڤنەگیری٬ کەونە فرۆشی
کۆنەمەشک
(باڵ.):حیز٬ بێ زات٬ بێ غیرەت
کۆنەپۆش
کەسێکە هەر کۆنە لەبەر بکات.-ی:پیشەی کۆنە لەبەر کردن. ناوی تیرەیەکی کورده٬ کە لە سنووری پێنجووێن دادەنیشن
کۆنەپەرست
کەسێکه٬ کە حەز لە داب و ئاکاری کۆن بکات با ناڕەواش بن
کۆنەپەرستی
سەختگیربۆ ئاکاری کۆن
کۆنەچەکمەرەق
مەبەس لە کەسێکییە هەبووبێ و لێکەوتبێ و بە فیزیش بێ
کۆنەژن
پیرەژن. ژنێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و مێردی نەمابێ
کۆنەکردن
کەڤنەکردن
کۆنەڵانی (کە.)
جادووگەر٬ کوڵێنانی٬ کولەنانی.
کۆنەیی
کووێنەیی
کۆوئایرپژگنای
(هەورا.): کێوی ئاوور پژێن
کۆپ
(باک.): قولله٬ تەپۆڵکەی سەری کێوی٬ -ی چاڤ:پێڵووی چاو٬ (باک.): کۆپک
کۆپار
(ئەردە.): کۆپارە٬ ئەستووی مل
کۆپارە
کۆما گۆشتێکی گەورە و بەرزە بەسەر پشت ملی ووشتر و ووڵاخەوە٬ دووکی پشتی ووشتر. کۆسپایی و زەویێکی بەرزە
کۆپان
(هەورا.بابا.باد.فە.):کورتان٬ پاڵان٬ گۆچان
کۆپان ئاخن
شیشێکی سەر دوو فلیقانەیە پووشی پێ لە کورتانی دەئاخنن