تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆلیژە
(هەورا.): کەویژە
کۆلێن
(شا.):کووپه٬ دەفرێکی گلێنی سوورکراوەوەیە
کۆلێنانی
کۆلێنانی (هەو.٬ کە.)
جادووگەر٬ نزانووس.
کۆلە
(ڕەوا.هەو.کە.):بەندە٬ بەنی٬ خوڵام٬ نۆکەر٬ کۆیلە
کۆلەبژە
(کۆ.):کاریلەی ساوای یەکمانگییە
کۆلەدار
(خۆ.):کۆلکەدار
کۆلەیی
بەندەیی ٬بەندەگەری
کۆلەیێتی
بەندەیێتی ٬ بەندەگەرێتی
کۆم
کۆما٬ کۆمەڵە٬ تا. لهەڤ کۆم کرن:لێک کۆ بوونەوە.(ڕەوا.):تەن٬ (باد.دزە.ڕەوا.):پندۆک٬ قوون٬ ئەندامی شەرم٬ نێوی قوونی مرۆیان٬ (ڕەوا.):پۆز٬ سڵدان٬ (موک.):پل٬ (هەورا.): سوورە. (ڕەوا.):قەفی گۆچانی.(دزە.گەر.):سام٬ زەندەق٬ ترس٬ ی لێکرد:لێ ی ترسا٬ زەندەقی لێ چوو. چتی چەمامەوە٬ کووڕ٬ پشت کووڕ٬ داهاتوو٬ کۆف٬ کووف. –بوونەوە:داهاتنەوە٬ چەمانەوە٬ چۆمانەوە٬ خوواربوونەوە٬ (ە.):کوڵۆم. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی سەنگاو٬ کە کانی خووێی تێدایە. –کردنەوە: چەماندنەوە٬ چۆماندنەوە٬ خووارکردنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ داهێنانەوە
کۆما
کۆمک٬ هەرە٬ هەرەم٬ کۆگە٬ کۆگا٬ کۆمه٬ کۆم٬ شۆپ. –بوون:خڕبوونەوە٬ کۆمەڵەبوون٬ ڕەپسین.-کردن:ڕەپساندن٬ کۆمەڵەکردن٬ نژلاندن٬ لەسەر یەکتری دانان
کۆماج
ڕێگایەکی تایبەتییە بۆ پێداسەر کەوتن بۆ سەربان.(شارە.):دارێکی پان و دوور و درێژە لە ڕەشماڵ گیراوە سەری ستوونی لێ قاییم دەکرێ٬ کۆمانج. قنگەبان٬ کەوەر٬ تەوەری ئاشی. (ئەردە.): جوورە کوللێرەیەکی زەرد و نەرم و شلی بە چاوە دەخورێ٬ کەعک. (ئەردە.): بۆرەن کوورە
کۆماجە
تەپڵەکی سەر کۆڵەکه٬ تەپلەک٬ تەختەدارێکە پان و درێژە
کۆمار
تاقم٬ تاخم٬ دەستە٬ بەرە٬ چەند ڕەشماڵێکە ٬ کە پێکەوە لە شووێنێکی هەلیاندابێ٬ کۆمەڵ٬ گەل
کۆماری
دام و دەستووری ژیانی مەردووم٬ کە سەر کۆمار بە هەڵبژاردن دادەنرێت. لە جیاتی پاشا
کۆمارێتی
کۆمەڵایەتی٬ گەلێتی
کۆمامەوە
چەمامەوەوە
کۆمانج
(جا.کە.):دارێکی نێو قووڵە لە نێوەڕاستی میچی ڕەشماڵێدا دەگیرێ٬ کە ئەستووندەی وەبەردرا سەری ئەستووندە بچێته٬ نێو قووڵایێکەیەوە یا هەر چی وەوی بچێ
کۆماند
(باک.): شەڕ
کۆمانەوە