تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دمارە کۆڵە
(ڕۆژ. هەورا.): دووپشک
شووتی کۆڵە
شوو تیه کۆڵە، شووتی گچکه.
شێر کۆڵە (ئەرده.)
کۆڵە
شووتی گچکه٬ بەچکەی گیاندار٬ کەر. شێری گچکە:شێرکۆڵە. (کە.):کاڵەکی نەگەییشتوو٬ کاڵک. شانازی. –کردن:شانازی کردن
کۆڵەبار
(ئەردە.): کۆڵەکەیەکە درابێتە بەر لقێک٬ کە بەری زۆر گرتبێ تا نەشکێتەوە
کۆڵەبژە
کۆڕەبژ٬ جووانووە ماینێکە دوو بەهاری دیتبێ
کۆڵەبی
درەختی کوورووز٬ نێوی دوو دێیانیشە لە ناوچەی سەنگاو و تانجەڕۆ.
کۆڵەبەس
(هەورا.): زڕکوڕ. منداڵێکە ٬ کە زڕدایکی هەر لە کۆڵی کات.کە پێی بڵێن بۆ چی هەر بە کۆڵتەوەیە ژنەکەش بڵێ:تا نەی بینم ٬ گۆیا زڕدایکێک هەمیشە زڕکوڕی خۆی لە کۆڵ دەکرد لێیان پرسی ئەوە هێندەت خۆشدەوێ بۆیە وا هەمیشە لە کۆڵت کردووه؟کوتی خووا دەیزانی زۆرم ناخۆش دەوێ دەمەوێ چارەی نەبینم
کۆڵەبەست
کۆڵەر
هەڵدڕ٬ هەڵکۆڵ٬ کەسێکە باش لە چت بکۆڵێتەوە.
کۆڵەزێڕینە
(هەورا.): کۆلکەزێڕینە
کۆڵەسی
دارێکی ئەستووری کلۆرە٬ کە هەنگ شانەی خۆی تێدا هەڵبەستێ
کۆڵەسی
مێوێکه٬کە لە نەمامی تێپەڕیبێ و قەدیشی ئەستووربێ.
کۆڵەوار
پەرێشان٬ فەلەکزەده٬ چارەڕەش٬ لێقەوماو٬ بریندار.-ی:پەرێشانی٬ لێقەوماوی
کۆڵەوانە
کۆڵەووژ
کۆڵەوەژ٬ تەندوورشێوێن٬ دارێکە تەندووری پێ تێک وەردەدرێ
کۆڵەوێژ
هەڵبەستی لەنگی ناڕێک
کۆڵەوەس
(جا.):زڕمنداڵ(کوریاکچ)٬ لە نێوانی ژن و مێردێکیدا ئەگەر هی ژنەکەی لە مێردێکی ترە ٬ خۆ کە هی مێردەکەبێ لە ژنێکی ترە.(کرما.):گەنمێکە لە پێش پەڵەیدا چاندرابێ و پنجی داکوتابێ٬(هەورا.): کۆڵەبەس٬ ڕەپستە
کۆڵەکێ
(هەورا.): کۆڵەکە٬ ئەستووندە
کۆڵەکە
ستوون٬ ئەستوونده٬ هەستوون٬ (باک.): پاژەر.-ی سەر دووفلیقانە:دووگووێ٬ هاچە.پردێکە کوللە بەڕێچکەی بەسەر چۆم و زێیاندا دروستی دەکەن و بەسەریدا دەپەڕنەوە
کۆڵەکەجەڕە
دارێکە دەدرێتە بەر چەرخی سەربیر بۆ ئەوەی٬ کە نەخولێتەوە
کۆڵەکەزێڕینە
کۆڵەکەی سینگ
ئەو ستوونەیە٬ کە ئێسکەکانی سینگ و پەراسووی پێوەیە
کۆڵەکەی پشتی
کاریتەی پشتی