تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆچە
(هەورا.): جوورە هەنجییرێکی ووردی سووروخڕی زۆر شیرینە
کۆچەر
ڕەوەند٬ خێڵات٬ کۆچەری٬ خاوەند مەڕ و ماڵات و دەوڵەتن گەرمێن و کووێستانێ دەکەن و ڕەشماڵ نشینن
کۆچەرات
حێلات٬ خێڵات٬ خێلەسات
کۆچەری
چادرنشینی٬ چۆڵگەردی٬ کۆچەبەری کەسێکە نیشتە جێ نەبێ کۆچکەر و گەرمێن و کووێستانێ بکا
کۆچەل
(باک.): بەندەری٬ دەهم٬ کەوە
کۆچەک
(یەز.):مەلا٬ زانا٬ کۆچک٬ شێخ٬ کوڕێکی جووانە جلی ژنانە لەبەر کا و لە نێو پیاواندا سەمایە بکا
کۆچەکاو
(هەو.):جوورە هەنجیرێکە وەک کۆچه٬ بەڵام ئەم زەردە
کۆچەکە
فێستی سەری ژنان
کۆچەڵبەس
چەند بەربەستێکە لە بەردەمی تیرەی مەرەزە لەزەوی بەرز و نزمدا بۆ ئەوەی٬ کە ئاوەکە پۆنگ بخوواتەوە بە تەواوی هەموو مەرەزەکە ئاو بدات٬ کۆچەڵەبەست
کۆچەڵکۆچ
(کە.):کۆچکردن
کۆچەڵە
(ڕۆژ.):گەی سمتیه٬ جوجکەی سمتییه٬ جمگەی سمتییه٬ (ئەردە.): چاڵاو
کۆچەڵەبەس
چەند کۆچەڵەیەکی قوڕینە لەناو جۆگەی ئاوی تەنیشت تیری مەرەزەدا دادەنرێ تا ئاوەکە لەم کۆچەڵانەوە دابەش ببێ بەسەر تیرەکدا بەیەکسانی
دڵکۆچەر
(باک.): ناپایەدار، بێ ئایین، دوورووزی. (باک.): -ی: ناپایەداری، بێ ئایینی