تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆچک
(یەز.):مەلا٬ زانا٬ شێخ٬ (یەز.):کۆچەک. (بار.):ئاوورگ٬ سێکوچکی ئاووری. قۆچک. (زا.):تووتک. (باد.ناو.):دیوەخانە.(سوورچی)کۆچکە
کۆچک
(زا.):کۆخە٬ تارا
کۆچکردن
ئۆغر کردن٬ڕۆیشتن٬ بار کردن بە ماڵ و منداڵە بۆ شووێنێکی تر. مەبەس لە مردنیشە
کۆچکە
قۆچکه٬ قولە قۆچکە٬ (سوور.):کۆچک٬ جوورە کڵاوێکە سەر و گووێلاکی دادەپۆشێ منداڵ لە سەری دەنێن و لەپشتەوە کلکی شۆڕ دەبێتەوە. لە هەورامانیدا نیشانەی کچانە چوونکوو تا مێردی دەکەن لەسەریانە