تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆپ
(باک.): قولله٬ تەپۆڵکەی سەری کێوی٬ -ی چاڤ:پێڵووی چاو٬ (باک.): کۆپک
کۆپار
(ئەردە.): کۆپارە٬ ئەستووی مل
کۆپارە
کۆما گۆشتێکی گەورە و بەرزە بەسەر پشت ملی ووشتر و ووڵاخەوە٬ دووکی پشتی ووشتر. کۆسپایی و زەویێکی بەرزە
کۆپان
(هەورا.بابا.باد.فە.):کورتان٬ پاڵان٬ گۆچان
کۆپان ئاخن
شیشێکی سەر دوو فلیقانەیە پووشی پێ لە کورتانی دەئاخنن
کۆپان ووڕاز
(هەورا.): کورتاندروو
کۆپاندروو
کۆپاندوور
کۆپانی شووان
(فە.):گۆچانی شووان
کۆپانە
(کە.):ئەو نەختە تووکەیە کە بە سەر پشتی بەرخانیە وە دێڵنەوە.(کە.):قیتایی سەر پشتی ووشترانه٬ دووگی سەر پشتی ووشترانە
کۆپلانە
(باک.): سەرەوەژێر یا پەرت کردن
کۆپک
(باک.): پێڵووی چاو
کۆپیان
(باک.): تێوەچوون٬ چوونە نێو
کۆپەران
کۆپەڕ
(هەورا.): کاتی پووشپەڕ
کۆپەڵ
(کە.):خڕکه٬ دەستەبەرد
کۆپەڵان
کۆپەران٬ جەواڵ یا تەلیسێکی پڕ لە کایە لەسەر پشتی ووڵاخانی شەخرەکێش دادەنێن تا پشتیان بریندار نەبێ. ملوانەیەکیشە لە قایشی خڕ و ئەستوور لە ملی گاجووتان لە بن نیری تا نیرەکە ملی ئازار نەئاو برینداریشی نەکات
بەڕووەکۆپە
بەڕووی بەری داڕوڵەیەو بەراز نەبێ هیچ گیان لە بەرێک نایخووات
دەردەکۆپان
(هەورا.): گووێ ڕەپه٬ ملەخڕە٬ دەردێکی گرانە تووشی مناڵ دەبێ لەتاوان کەف دەچێنی و چنک قژدەکاتەوە
هێلیکۆپتەر
جوورە فڕۆکەیەکی پەروانەدارە.