تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆنە
(هەورا.): کۆن٬دژی تازە.جلکی کۆن٬کووێنە٬ کەڤن٬ پرتال٬ پرتۆڵ٬ ڕندۆڵ٬ تیتۆڵ٬ پرتۆکار٬ پرتک٬پڕوپیتال٬پڕتۆک٬ چتێکی ڕەشە لە پێستی حەیوان دروست دەکرێ و خۆشیش دەکرێ بۆ ئاو تێدا خوواردنەوە. (لو.):ئاگردان
کۆنە پیاو
پیر٬ پیرەمێرد٬ پیاوێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و ژنی نەمابێ
کۆنەسووار
کەسێکە لە کۆنەوە سووار چاک بووبێ. کەسێکیشە لە کاتی زۆر خانەدا دومەڵەکۆنە لێ بدات.-ی: پیشەی سوار چاکێتی. کاری دومەکۆنە ژەنی زۆرخانە
کۆنەفرۆش
کەڤنەفرۆش ٬ کەڤنەگیر٬ کەونەفرۆش٬ کەسێکە لە کۆنەوە پیشەی هەر کۆنە فرۆشتن بێ. کەڤنەفرۆشی٬ کەڤنەگیری٬ کەونە فرۆشی
کۆنەمەشک
(باڵ.):حیز٬ بێ زات٬ بێ غیرەت
کۆنەپۆش
کەسێکە هەر کۆنە لەبەر بکات.-ی:پیشەی کۆنە لەبەر کردن. ناوی تیرەیەکی کورده٬ کە لە سنووری پێنجووێن دادەنیشن
کۆنەپەرست
کەسێکه٬ کە حەز لە داب و ئاکاری کۆن بکات با ناڕەواش بن
کۆنەپەرستی
سەختگیربۆ ئاکاری کۆن
کۆنەچەکمەرەق
مەبەس لە کەسێکییە هەبووبێ و لێکەوتبێ و بە فیزیش بێ
کۆنەژن
پیرەژن. ژنێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و مێردی نەمابێ
کۆنەکردن
کەڤنەکردن
کۆنەڵانی (کە.)
جادووگەر٬ کوڵێنانی٬ کولەنانی.
کۆنەیی
کووێنەیی
سەرکۆنە
شەرمەزار،سەرشۆڕ،چاوشۆڕ،واوێژ،منەت لەسەر کردن- کردن: بەچاودادانەوە،کۆڕاننەوە،واوێژکردن،سەرزەنشتکردن،-کردن:بە سەر ڕۆییشتن.
پەسپەسەکۆنە(هەورا)
پەڕۆکۆنە
پەڕۆ، شڕە، کۆنە، کۆنکە
کەوشەکۆنە
پێڵاوی کۆن