تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆستە
کۆسه٬ کەسێکە مووی ڕیشی نەبێ یا زۆر تەنک بێ. ناوی دوودێی لە یەکتری نزیکن لە ڕۆژاوای سلێمانی
کۆستەبووکە
(کە.هەورا.):کۆسەوەوی٬ (هەو.):کۆسەبەبه٬ بووکەبارانە
کۆستەوەوی
کۆسەوەوی٬ کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانه٬ ساڵێکی کە ووشکە ساڵ بێ و لە بەهارێدا بێ بارانە بێ دووکەس یەکێکیان ڕووی خۆی ڕەشدەکات و ئەویتریش جلکی ژنانە لەبەردەکات دەستی یەکتری دەگرن ماڵەوماڵ دەگەڕێن ئاویان بۆ نەخشەی بارانە پێدادەکەن
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێدرێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): هۆ٬ نێوبژیکار٬ قولفەیێکی چەرمینە بە کێڵانی خەنجەرەوە لە مشتووەکەی هەڵدەکێشرێ تا نەیەتە دەرێ
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێ درێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): نێوبژیکار
کۆستەکۆست
برێتییە لە چاووڕاوکردنی چەند کەسێکی لەگەڵ یەکێکی بۆ دەست و هەڵخەڵەتاندنی
کۆستەکی
(باک.): نێوبژیکاری
بەرکۆستە
پیاوی ڕیش تەنک
داوەکۆستە
باڵندەیێکی کێوییە لە کەو گچکەترە بە هەنگاو دەڕوا دووتاکە پەڕبە پشت ملییەوەیە ٬ کە دەڕوات پەڕەکان قیت دەبنەوە