تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆز
(باک.): پۆلوو. کۆزی بەرخان. شووێنێکە بەرخۆڵە و کاری تێدەکرێ٬ کە تازە بوون و شلکن. (هەورا.): کۆزک. تەویلەی هاوینی کارو بەرخ و بزنانە لە دەرەوه٬ پاوان. ژوورێکیشە لە تانۆک دروستدەکرێ بۆ کاروبەرخان٬ پەچە. هەوارگە٬ لەوەڕگە
پینک کۆزەر
ئەو دەنکە دەغڵانەیە، کە دووای گێڕەو کوتانی لە بێژنگدانی لە نێو کیف و قەپێلکەکانیاندا مابنەوە
کۆزانین
کۆڕی زانیاری
کۆزانە
(زا.):جوورە ترێیەکە گلووگەورەی خڕە
کۆزر
کۆزەر٬ کۆتەڵ٬ گیایەکی گێرەکراو و ووشککراوەوەیە و لە کادێنێی دەکەن پێی دەڵێن
کۆزروبەربانان
برێتییە لە لێدانی یەکێکی ئێگجار زۆر
کۆزلاخ
(باک.): کۆخک٬ خانووچکه٬ کۆخ٬ خانووی گچکە و نزم
کۆزلۆک
(زاخ.):تەرزەی وورد٬ (موک.):تەرزەڵووکه٬ گلێره٬ (هەورا.): گژنیژە
کۆزپە
کۆسپه٬ لەسەر ڕێگای چیاو دەشت و ئیدیکە بەرد یاهەوراز و کەنداڵێکە ڕێگا بگرێ یا لەنێو ڕێگایەدا بێت
کۆزچک
(باک.): جێگایەکی گچکەیە بۆ خۆ تێدا شاردنەوە
کۆزک
(باک.): کۆزی ئاژاڵان
کۆزکردن
چەند ووڵاخێکی یا تاکێکی بە گوریسی درێژ بەستنەوە بۆ لەوەڕێ٬ (ڕەوا.):ڕاتەوراندن
کۆزی
(باک.): گۆشه٬ کەلێن
کۆزە
جێ مۆڵگەی کارو بەرخانە.(کە.)کەسێکە سپیاتی ڕیشی لە ڕەشی پتر بێ
کۆزە سپیندار
چنارستان٬ دارستانێکە هەمووی چنار بێ
کۆزەرە
ئەو پارچە گوڵەگەنم و جۆیانە و ئیتره٬ کە دووای گێرە یا دابێژتنی بەسەر بێژنگدا مابێتەوە ٬ واتە ئەو دەنکانەیە٬ کە لە ناو کیفی خۆیاندا نەهاتبنە دەرەوە
کۆزەرەڕیشە
یەکێکە ڕیشێکی بۆزی هەڵپرووزاوی ببێ
کۆزەکردن
ساوایان لە کۆزێدا کۆ کردنەوە
بەرکۆزە
دووگمەی قەیتان، دوو پارچە قەیتان یا دەزوو لە جیاتی دوگمەیە لای ژوورووی ئێخەی کراس یا کەوای مندڵانەوەیە لێکیان گرێ دەدەن، (دەر) بەنذیەقە، (هەورا) وەرکول. (هەو) پێشگیرە
سەرکۆزەر
سەرکۆتەڵ،پووش و پەلاشێکە دەکەوێتە سەردانەوێڵە کاتی گێژو تەتەڵە کردندا
بەرکۆز(باک)
دانگە، ئەو جێگایەیە، کە لە زستانێدا تفاقی لێ دەدرێ بە ئاژاڵان
پێکۆز
ڕایێخی گیاییە بۆ بێچووە ئاژاڵان ڕادەخرێ