تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆت
دارێکی دووپەلە دەخرێتە پێی گامێشەوە تا نەڕوات. ڕووت٬پەتی٬ قۆت٬ کۆل٬ کورت٬ دژی درێژییە. تەنها بۆ سەربەکار دەبرێ:سەرکۆت. دووتەختەی پانی گچکەیە وە بەر کونی مەشکە و هیزە دەدرێت لە دیوی بنەبانی توند دەبەسترێ. (باک.): قولله٬ قەڵات٬ دژ٬ قوللەی کێوی. –کرن:گۆرانی بە دەنگی بڵند کوتن. (کە.):چیلکە یا پارچەدارێکە کوندە یا خیگەی پێ پینەدەکرێ و کونەکانی پێدەگیرێ.کۆتی بەندیخانان٬ پێوەند٬ پابەند٬ دەستبەند٬ (شن.):خەلیلی ٬ سندم٬ دارفەلاقه٬ جوورە پێوەندێکە لە دەست و پێ دەکرێ
خووێندنی کۆتر
گماندن،گمەگم کردن
سپیدا کۆترا
سپێدەی بەیانی زوو لە ڕووی ﺌەوەوە٬ کەکۆتر بەیانیان زوو لە خەو بێدار دەبێتەوە دەست بە گمەگمی دەکات بۆیە پێی دەڵێن سپێدا کۆترا.
کۆتا
کورتەباڵا٬ کورت. قوڵە. –بوون:بڕانەوە٬ قەدیان. –کردن:بەسکردن٬ بڕاندنەوە٬ بردنەسەر٬ بڕینەوە٬ کۆتایی پێدان٬ دووایی پێ هێنان
کۆتان
(باد.):کۆڤ٬ (هەورا.): کەلاره٬ حەوشێکە دیوارەکانی بەژنێک بڵند و لەدار و پووش دروستدەکرێ٬ سەربانی نیە لە زستاناندا ئاژاڵی تێدەکرێ٬ دیواری تەویلەی ئاژاڵان لە تانۆکیش دروستدەکرێ٬ بۆ هەموو شووێنێکیش بە کار دەبرێ٬ کەمەڕ و ماڵاتی بەشەودا تێدا مۆڵ بدرێ.(موک.):جوورە کەرەستەیەکهی جووتییە بە چووار کەڵان رادەکێشرێت. کەپرێکی نزم و سەر سوواخدراوە میوەی لەسەر ووشک دەکرێتەوە٬ مشتاخ. (باک.): جێگای دەورەدراوی. –ی(دەر.):هەوارەمەڕ
کۆتاهاتن
دووایی هاتن٬ بڕان
کۆتاهی
کۆتاوین
(هەورا.): کورت بین
کۆتاوینی
(هەورا.): کورت بینی
کۆتاک
(ئەردە.): مۆڵگای ئاژاڵ٬ پەچە
کۆتاکردن
بەسکردن٬ کۆتایی پێدان
کۆتایی
بڕانەوە٬ قەدیان٬ هەرەدووایی٬ کۆتاهی٬ دووایی هەموو چتێک٬ دووایی ساڵ٬ کۆتایی خەلە و خەرمان.کۆتایی تەمەن.-کردن:هێفشاندن.درێغی کردن لە کارێکیدا
کۆتایی هاتن
بڕانەوە٬ دووایی هاتن٬ بڕان٬ لەبنهاتن
کۆتایی هێنان
دووایی پێهێنان٬ قەداندن
کۆتایی پێهێنان
دوایی پێهێنان
کۆتر
(فە.):کەبووتەر٬ کەبووتر. (هەورا.): کاواتری٬ (باک.): بەهیڤ٬ کەڤۆک٬ باڵندەیێکە کێوی و کەوی هەیه٬ بەڵان کێوییەکانیان پتر شین و سپین و بەقەد بارۆکەیەکی چکۆڵەدەبن
کۆترباز
کەسێکه٬ کە کۆتر ڕابگرێ.-ی:ڕاگرتنی :کۆتران و بەخێو کردنی
کۆترخان
کولین٬ (باک.): بۆرانخانه٬ (باد.):لیس٬ جێگایەکە بۆ لەسەر هەڵنیشتنی کۆتران بە تەختە یا بەچەند پارچە دارێکی لە بڵندی دروستدەکەن
کۆترهاتن
(ئەردە.): کۆتایی هاتنی چتێکییە
کۆترۆک
(بار.):فینجانی سەر دار تێلانە
کۆترە
(موک.کۆ.):کۆتەره٬ سەری کوڵەکانه٬ دارێکی پانە لە ناوەندی هەسوون و (کۆمانج)ی دەواری دادەنرێ. (ڕۆژ.):ڕەگ و ڕیشەی ئەو دارو دەوەنانەیه٬ کە لە ژێر خاک دەردێنرێن بۆ سووتاندن٬ کیسەڵە