تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاوڕەشە
گیایەکە
کڵاوکوڕە
مەلێکە هێندەی پاسارێکییە کڵاوی تیژی هەیە ٬ سۆفە قیته٬ ملووێچک
کڵاوکوڕە
چوڕڕە پۆپنه٬ فشە کڵاوه٬ باڵندەیەکە هێندەی چۆلەکەیەکییە ڕەنگی ڕەش و سپییە و خەتخەتە پتر لە نێو گۆڕستاناندا دەبینرێ
کڵاوکڵاوێن
یارییەکی دوو دەستەیی یە وەک یاری گۆرەوێنێ بەڵام ئەم بە کڵاو دەکرێ
کڵاوی سەخری جین
(؟)
کڵاوێن
گەمەیەکە بە ئەنگوستیلە دەکرێ٬ کڵاوکڵاوێن٬ کاڵە مستانە
کڵاوە
تۆقەسەرو تەپڵەکی کێوی و ئیتر.پۆپەی کەڵەباب و ئیدیکە.ئاخڵەیەکە٬ دروستدەکرێ لە قوڕ یا لە هەویر بەدەوری کووێڕووی بەرداشیدا تا دانەڕێژی نەکات.کەڵەوەی جووتی. پووچەکی زەڕڕات.
کڵاوەکردن
کڵاوەی بەیداخ
(ئەردە.): ئاسنێکی لووت تیژە بەسەری ئاڵای دادەکەن
کڵاوەی زراڤی
(ک.):کەشکەژنۆ
کڵاوەی پەنجە
(ڕۆژ.):موورووی گەی پەنجە
کڵاوەی چۆکی
(هەو.):کەشکەژنۆ
کڵاوەیەژنۆ
(کە.):کەشکەژنۆ
بارانەی سەربەکڵاوە
(زەنهەورا) کڵاوبەسەر
باسکڵاوە
کڵاوینە، ڕەبەل، (هەورا) قەڵاتینگ، جوورە رێواسێکی قۆڵەبنەو ئەستوورو گەڵاپانە
بەنکڵاوە
جوڕڕەکڵاونە(ئەردە)
جوڕڕە قشەکڵانە، شووان هەڵخەڵەتێنە، چوڕڕەی تاجدار
دارکڵاوە
(موک.،کۆ.،مامە)کەڵەوە،دارکەڵەمە.
سەربەکڵاوە
گیایەکە.کڵاوەسەر٬ بارانەیێکە٬ کە دەکەوێتە سەرزەوی وەکوو کڵاوەو سەربەگۆپکەیه٬ جارجارەبەفریشی لە گەڵە
سەرکڵاوە
سەرکەڵەوەیجووتی قیتکایی سەرشاخان، سەرکڵاو،سەرتل،سەرتلی،سەری کڵاوان.
شەستکڵاوبەسەر (زەن. ، هەورا.)
بارانەی سەربەکڵاوە، بارانەی سەربەقەپووچکە.
شەوکڵاوه
(دەر.) کڵاو قووچ. کڵاوێکی قیت و زۆر قووچ بوو لە موکریانێ و خاکی سۆراندا.
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
کڵاوکڵاوێن
یارییەکی دوو دەستەیی یە وەک یاری گۆرەوێنێ بەڵام ئەم بە کڵاو دەکرێ