تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکچوو
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
تێکچوونی کارو بار
تێکچڕژان
تێکەڵاوبوون، کەوتنە نێو یەکتری
تێکچڕژاندن
تێکەڵاوکردن
تێکچڕژاو
دندووکچە
(باد.): جوورە هەنارێکە
دڵ تێکچوون
دڵتێکهەڵاتن
دۆشاوچکچە
گڵەسپی لە شیلەی دۆشاو و دەکرێ تا شیرین بێ، خۆڵەکە دەنیشێتە بنی و دۆشاوەکەی لێ هەڵدێنجن تا دەگاتە قوڕەکە ئەوجار بنەکەی لەناو ڕاوکێ دەکەنەوە لەناو کۆلی داری دادەنێن و بەردێکیشی لەسەر ڕۆدەنرێ تا ئاوی ناو قوڕاوەکەی بپاڵێوێ و بتکێتە ناو مەنجەڵێکی ئەو ئاوە لە هەموو دۆشاوێکی شیرینترە و پێی دەڵێن دۆشاوی چکچکە ، هەر دۆشاوێکی گڵی سپی تێ نەکرێ شیرین نابێ بەڵکوو مزر دەبێ
دیلەکچی
(زا.):تکاکار
زکچوواندن
ڕەونکردن.سەرێش پێیی پێ کردن
زکچوون
ڕەوانبوون،سەرپێیی کردن
سووکچرا(ئەردە)
سووتاوی چرا.
سکچوون
سەرلێتێکچوون
سەرلێ شێوان.
قەڵائێکچی
کەسێکە قاب و مسی سپی بکاتەوە
لێکچوو
بەیەک چوو
لێکچوون
بەیەک چوون
هەنەکچی(باک.)
گاڵتەچی٬ هەنەکار٬ هەنەکۆ.
وێکچوو
(باک.): جپوک٬ جپویی٬ لەیەک چوو٬ چون یەک بوون