تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کچ
(ڕۆژ.):ته٬ دته٬ (سەق.):کەنی.(دەر.٬جەبا.):دۆت٬ دووێت٬ (هەو.):کیژ٬ قیژ. کەچک٬ (جا.سەق.):کەنیشک٬ (هەورا.زەن.شەبە.):کناچە٬ (ڕۆ|.گل.دا.):ته٬ دوویت٬ دۆت٬ ئافرەتێکە هێشتا مێردی نەکردبێ٬ منداڵی مێیینەی باوک و دایکە
کچانی
کیژی٬ کەنیله٬ کیژانی٬ وەکوکچان٬ کەسێکە لەسەر خوو و شێوەی کچان بێ و وەکچان بچێت
کچانە
وەکو خوو و ڕەفتاری کچان٬ چتێکە هەر لە کچان بووەشێتەوە
کچوولە
(باک.): دەستەگوریس یا کەندڕێکه٬ کە لە نێو ئاوێدا خووسابێ
کچک
(باک.): چکۆڵە٬ گچکه٬ بوچکلانە
کچکە
(ئەردە.): چتی گچکه٬ چتی بوچکلانە. (خۆ.):ددانی شیلەی ووڵاخانه٬ شیلە
کچی مۆردار
کچی مۆر نەشکاو
کچێ
کمکمه٬ کیژێ٬ کەنی٬ کەنیله٬ کیژکۆک٬ لەکاتی دوواندنێدا بە کاردەبرێ
کچێتی
بڕوانە:کچێنی
کچێنی
کەچێنی٬ کەچانی٬ بن.-لابردن:لە کچێنی خستن. ماوەیەکە ٬ کە ئافرەت بە کچی تێیدا بمێنێتەوە.پەردەیەکە٬ لە زێی ئافرەتدا بەیەکەمجار چوونەلای نامێنێ و خووێنی لێدی٬بە خووێنەش دەڵێن٬ کە لە زێی کچ دێ لە کاتی چوونەلای لە یەکەمجاردا.خوو و ڕەفتاری کچان
کچێنی دار
بندار٬ خام
کچێنە
ڕەشکێنەی چاو
کچێچ
قووڵکەیەکە مریشکان لەخۆڵێیدا دەکەن و خۆی تێدا دەگەوزێنن
کچەتیو
چەتیو(کچی هەتیو)٬ لە کاتی تووڕەیی و جنێودا بۆ ئافرەتان بە کاردەبرێت
کچەزا
منداڵی کچ٬ نەوەیێکە لە کچەوە
کچەزازا
کچەمام
دۆتمام٬ ئامۆزایێکی مێیینەیە
بەڵەکچاو
کەسێکە ڕەشکێنەکەی زۆر ڕەش و سپێنەکەشی زۆر سپی بێ
تێکچوو
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
تێکچوونی کارو بار
تێکچڕژان
تێکەڵاوبوون، کەوتنە نێو یەکتری
تێکچڕژاندن
تێکەڵاوکردن
تێکچڕژاو
دندووکچە
(باد.): جوورە هەنارێکە
دڵ تێکچوون
دڵتێکهەڵاتن
دۆشاوچکچە
گڵەسپی لە شیلەی دۆشاو و دەکرێ تا شیرین بێ، خۆڵەکە دەنیشێتە بنی و دۆشاوەکەی لێ هەڵدێنجن تا دەگاتە قوڕەکە ئەوجار بنەکەی لەناو ڕاوکێ دەکەنەوە لەناو کۆلی داری دادەنێن و بەردێکیشی لەسەر ڕۆدەنرێ تا ئاوی ناو قوڕاوەکەی بپاڵێوێ و بتکێتە ناو مەنجەڵێکی ئەو ئاوە لە هەموو دۆشاوێکی شیرینترە و پێی دەڵێن دۆشاوی چکچکە ، هەر دۆشاوێکی گڵی سپی تێ نەکرێ شیرین نابێ بەڵکوو مزر دەبێ
دیلەکچی
(زا.):تکاکار
زکچوواندن
ڕەونکردن.سەرێش پێیی پێ کردن
زکچوون
ڕەوانبوون،سەرپێیی کردن
سووکچرا(ئەردە)
سووتاوی چرا.
سکچوون
سەرلێتێکچوون
سەرلێ شێوان.
قەڵائێکچی
کەسێکە قاب و مسی سپی بکاتەوە
لێکچوو
بەیەک چوو