تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵکول
دلکول، (باک.): دلبکول، خەمگین، پەرۆشدار، خهفەتبار
دڵکوژتن
دلکوشتن
دڵکوژی
دڵەکوتێ
ئاوی گەلابی خووساو لەگەڵ شەکری بخورێ زۆر باشە. دڵەتەپێ، گوڵی گۆرمزە بەیانیان بە چا بخورێتەوە زۆر باشە ، گوڵی گیای زمانەگا بکوڵێنرێ لە خورێنی بخورێتەوە زۆر باشە
دۆکوڵیو
چێشتێکە برنج یا ساواری لە ناو دۆ یا ماستاوێ دا لێدەنێن،دۆخەوا
دیقکوژ
لەسەرخۆمردن
دەردەکورتان
(خۆ.کۆ.):فێ٬ خوو٬ گەشکە
دەرمانکوت
بە برینێک دەکوترێ کە زۆر زووزوو لەسەر یەکتری دەرمان کرێ یا چاوێکی کە زۆری دەرمان تێکرێ–ی پێدەڵێن. کەسێکە پیشەی هەر بارووت کوتان بێ
دەرکوودوو
دەرەکووژنەو
(ئەردە.): سەرپۆش٬ دەمەوانه٬ زارپۆش
دەستکوتان
خۆنزیک کردنەوە،بەدەست لەچتێکی گەڕان لەتاریکیدا یا کووێرێک،بەدنمەکی،سپڵەیی،ناپاکی.
دەستکورت
هەژار،بێسامان،نەبوو،گردەنشین،بێ باڵ،بێ دەست. کەمدەست،ئاتاج،بارکەوتوو،نەدار.ی:هەژاری،بێ سامانی، نەبوونی،گردینشینی،بێ دەسی،ئاتاجی،کەماسایی،ئاوسەرکەمی، نەداری،ناگوزیری،ناگزووری،کەماسی.
دەستکوژ
باڵندە،ئاژاڵ یا ڕەشەووڵاخ وگامێش وکەڵ وچتی وایە،کە بەدەست بکوژێتەوە،ئێمە.ی فەلان و جوولەکان دەخۆین،بەڵان جوو هی مە ناخۆن.
دەستەکوڕ
کوڕێکەلەتەمەنی9 ، 8 ساڵیدابێ یانی نەزۆرمنداڵ و نە تەواو پێ گەیشتبێ.
دەسکوت(باک.)
کاروفەرمانێکە بە دەستکرابێ.
دەسکوتان
دەسکودۆڵ
(کە.):(هەو.): جۆنی، بەردێکی قووڵە و بەردێکی درێژە گەنم و برینجیان پێ دەکوتی