تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەوەکوتکە
دارکوتک(هەورا.)
کوتکی جل شووشنێیە.
دارکوتکە(شار.)
کێووک،دارکۆرینە.
دارکولێرە
دارسمە،دارەسمە.
دارکونکەرە
دارتەقێنە،دانکوولە،(رەوا.)دارکونێرە،(کۆ.) دارکولێرە،دارکوتک،داری کوتک،خەنجەردەم،باڵندەیەکی دندووک درێژی سەر سوورە بەر سنگی زەردە و سەرباڵی زەردوسپییە بەقەد ڕیشۆڵەیەکییە بەدندووکی داری دەکۆڵێ بۆهێلانە.
دارکونێرە(رەوا.)
دارسمە،دارکونکەرە.
دارکوڕە
دارکونکەرە،دارسمە.
دارکوڵک(ئەردە.)
دانکوولە
(بار.هەو.): دارکونێرە٬ باڵندەیێکی دندووک درێژە دارەبەنو هیتر کە ڕەق بێ کونی دەکا و هێلانەی تێدا دەکات٬ خۆی بە قەد چۆلەکەیێکییە ڕەنگی ڕەش و سپی و سووره٬ پۆپەیێکی نزمی هەیە وەکوو شێست تیر دەنگی دێت
دانەکوژتن
(باک.):بەکوژتندان
دانەکوڵانە
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
داکوتاندن
(باک.):دامەزراندن
داکوتیان
کوتیان٬ کوتران(بزمار و ئیتر)
داکورپین
(زا.):پۆشین٬ داپۆشین
داکورۆشتن
خوواردن و وورد کردنی چتی ڕەق بە ددانی٬ داکورۆژتن
داکورۆژتن
داکورۆژین
داکوو
(باک.):تاکوو٬ تا٬هەتاکوو
داکووتانن
داکوتان(بۆ سینگ و بزمارو ئیتر). خوسپ کردن٬ لە پاشملە بە خراپە باسی کەسێکی کردن