تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕەلاش
(هەو.):گیایەکە وەکوو ئاڵەکۆک وایە و دەخورێ و چەورە بەڵان گەڵای چکۆڵەترە
کوڕەلاو
کوڕەمام
کوڕەنگ
(فە.لە.لک.):هۆبە(کە چەند خێوەتێکە)
کوڕەوێڵە
(موک.):پەڕەوورێکە
کوڕەپا
(ئەردە.): پێکوڕە
کوڕەڕسەر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی بۆر و لەشی سپی بێ
کوڕەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گووێی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەروگووێ و هەموو لەشی ڕەش بێ
کوڕەک
(ئەردە.): کوڕۆک:زمانەی چت
کوڕەک
کێوێکە کەوتۆتە لای باشووری ڕەواندزێوە
کوڕەکوڕە
(کە.):جوورە باڵندەیەکی سووخونە و بۆرەقنەی بێ بیرە بەقەد کۆترێکییه٬ کەرەواڵە٬ کووڕکووڕ٬ کەت٬ ترەوژەقەتی
کوڕەگووێ
باڕەگووێ کەوتوو٬ گوێلکی ساوایە بای ڕەگووێی کەوتبێ
کوژ
پاشگری بە واتا٬ بکوژ٬ پیاوکوژ.*
کوژاندنەوە
خەفە و خامۆشکردنی چرا٬ کوژاندنەوەی خەتی هەڵە و پاک کردنەوە
کوژاندنەوە
پتەمراندن٬کولووشتن٬ خامۆش کردن٬ دامرکاندن٬ دامراندن٬ نەهێشتنی گڕی ئاگر و چرا٬ ڕەشکردنەوە و تێکدانی چتی نووسراو یا دیغی سەر زەوی٬ ڕەشکردنەوە٬ ڤەمراندن٬ هەشڤاندن٬ تێکدان٬ لەناوبردن٬ نەهێشتنی شلووقی و ئاژاوە.
کوژاو
کوژتن
مراندن٬ کوشتن٬ (هەورا.): کوژتنەی٬ لە گیان کردن ٬ لە ناو بردن٬تێداچوون٬ چراکووژاندنەوە٬ سەربڕین٬ لێدان
کوژتن و بڕین
شەڕوئاژاوه٬ نائارامی٬ زۆر بوونی تاوان
کوژتنگە
خاموشگە
کوژتکار
گۆشتفرۆش