تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپ نەکوتان
نەدیتن، پەی پێ نەبردن
تەپی لێ ناکوتێ(ئەردە)
نایزانی، سەری لێدەرناکا
تەڵەپاکوتێ(ڕۆژ)
خاڵکوتان
دەقاندن،دەقدان.
خاڵکوتاندن
خاڵکوتان بە نووکی دهرزی لەسەر لەشی مرۆڤان.
خاڵکوتانن
خۆداکوتان
مەبەس لە خۆدامەزراندنە
خەرمانکوتیاگ
(ئەردە.)خەرمانی کوتراو
خەوەکوتکە
دارکوتک(هەورا.)
کوتکی جل شووشنێیە.
دارکوتکە(شار.)
کێووک،دارکۆرینە.
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
داکوتاندن
(باک.):دامەزراندن
داکوتیان
کوتیان٬ کوتران(بزمار و ئیتر)
درێلەومێکوتە
(هەورا.): زیپکەی مێکوتە
دڕکەومێکوتە
گرمژەی مێکوتە
دڵەکوتێ
ئاوی گەلابی خووساو لەگەڵ شەکری بخورێ زۆر باشە. دڵەتەپێ، گوڵی گۆرمزە بەیانیان بە چا بخورێتەوە زۆر باشە ، گوڵی گیای زمانەگا بکوڵێنرێ لە خورێنی بخورێتەوە زۆر باشە
دەستکوتان
خۆنزیک کردنەوە،بەدەست لەچتێکی گەڕان لەتاریکیدا یا کووێرێک،بەدنمەکی،سپڵەیی،ناپاکی.
دەسکوتان