تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕچەکوتانن
ئاسنی ساردکوتان
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
بنج داکوتان
ڕیشەداکوتانی درەخت و سەوزایی، جێ گیربوونی چتێک
تێکوتان
کوتان، چتێک بە شووێنێکیدا بردن بە نهێمی، تێبڕین
تەپ نەکوتان
نەدیتن، پەی پێ نەبردن
خاڵکوتان
دەقاندن،دەقدان.
خۆداکوتان
مەبەس لە خۆدامەزراندنە
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
دەستکوتان
خۆنزیک کردنەوە،بەدەست لەچتێکی گەڕان لەتاریکیدا یا کووێرێک،بەدنمەکی،سپڵەیی،ناپاکی.
دەسکوتان
سنگ لێکوتان
تووک لێ کردن، پێهەڵکاڵان ،لەسینگی خۆدان لەگەڵ نزا کردن لەیەکێک.
پەلکوتان
دەستکوتانی کووێرو چاوساغ لە تاریکیدا. برێتییە لە ڕەنج و تێکۆشان
چەپکوتان
چەپڵەلێکوتان
مەبەس لە بەدناوو ریسواکردنی کەسێکییە
چەپڵەکوتان
ڕاکوتان
(باک.): لەحیم کردن، جەمسەری درو یا چەند چتان گەیاندنەوەیەک به دروومان یا لەحیم
ڕەگداکوتان
لەجێگایەک جێگیر بوون و مانەوه.چوونە خووارەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕووەکانه بە زەویدا