تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەشکەوسپیکه
مەبەس لەچتی نووسراوه ، بۆ وێنه ئازاد به – یدا ڕووانیوه واته خووێندۆتەوه
ڕەشکەوپێشکه
چرسین، ئازارێکی چاوانه، چاوی- ی دەکا: واته چتی ڕوون نابینی چتێکی ڕەش وەکوو مێشوولەی به پێش چاویدا هاتوو چۆیه دەکات
ڕەشۆکه
(باک.): ڕەشۆڵە، ڕیشۆڵە
ڕەفکه
(هەو.): ڕفحه، ڕفه
ڕەفیسکه
دەماری چاڵایی بن ئەژنۆیانه لە پانیەوه تا لای سمتی مرۆڤ، بەچاڵایی بن ئەژنۆش دەڵێن ڕەفیزگه