تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر مەشکه
(ڕەوا. ، هەو. ، کۆچەر) مەشکەیە بێرییانم لە بێری وەشیری تێدا دەهێننەوه ماڵان یا هۆبان.
شیرینکه
گچکەی شیرینییه.
شیرێژۆکه
شیلاوکه
شیره، شیلەیێکه لە میوه بێته دەرێ، هەنجیرەکه شیلاوکەی لێ هەڵنیشتووه.
شیلۆکه
(باک.) تەڕ. جیهان شیلۆکەیه: دەباری و تەڕ و تووشییه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شیوەڵۆکه
خڕو کەندی گچکه. چێشتەقوڵه.
شیکه
شەکه، بەرازی مێینگەی یەکساڵانەیه. کوودەکه بەرازی یەکساڵانەیه. کەڵەگا.
شێتکه
شێتۆکه
شێتێکی ناوونجییه.
شێرۆکه (هەو.)
ئاسنێکی پانه لەنێو کەرەستەی جووتیدایه.
شێلاوکه
شێلاوگ.
شێلمۆکه
(دەر.) شەلەمه. شڵوار بەکۆڵ، چڵه گیایەکە بستێک بڵند و گەڵایەکانیشی وەهی خوژیلکی دەچن، که پەلکی لێ کرێتەوە شیری لێدێ، گوڵی شینی خڕ دەدا بنی وەکو شێلمییه بنی بەشی هەشت کەسانه بۆڕەوانی دووایه دۆ ئاوی سارد بخوا.
شێکه
بڕوانه: شیکه.
شەلکه
(بابا. ، که.) تەبەقی ئاژاڵانه و ڕەشەووڵا خانه لە دوو سمان دەدات شەلی دەکات.
شەلکه
ئاوەشکێنه. (جا.) فەڕەنگی ووڵاخانه چووارپەلی ڕەق دەکاو تا دەمرێ لە خوواردن ناکەوێ دەردێکی بێ دەرمان و بێ ئامانه.
شەمەترێنکه
شەمەتریله. ڕیوەڵۆک، جووره مێشێکی شینکاڵە نێو قەدی زۆر باریکه هەنگووینێکی دەکات زۆر لە ئی هەنگی خۆشتره و سووکتره و ئێجگار سپی و بۆنخۆشه.
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.