تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکهاتوو
ڕێککەوتوو، دروستبوو، ئاشت
پێکهانین
پێکهێنان، جێبەجێکردنی کارو بارێک
پێکهێنان
پێکهێنانەوە
چاکهێنان
دووجاران پشمین، جەخت
چۆکهەڵدان
چینچکان، ئەژنۆیەک بڵندکردن. قینچکان
چۆکهەڵنان
دانیشتن لە سەر قاچێک و هەڵنانی قاچەکەی تر
کەنیشکهی
کچێتی. کچێنی٬ بن
جاڵجاڵووکه ی زۆر گەورە
شاگەشکه
ئێگجار شاد و کەیفخۆش، شادگەشکه، فێیەکە لە خۆشیان مرۆی بگرێ، له خۆشیان – ی هاتێ . چەمۆڵە.
شلووکه (باک.)
بارانەی بەفراوی، شڵێوه.
شلکه
گۆلمه گۆشت، نەرمه، ووڵمه.
شلکه گووێ
بەڵگەی گووێ.
شلۆکه (باک.)
زۆربەبارانه.
شمڵی براکه
شەنگڵە، شەنگله بەرەکەتە.
شووێنەوونکه
شووێنەوونێ. سەرشێواندن لە کەسێک بەکردار یا بە ووته بۆ شارنەوەی کارێک لەوی.
شۆتکه
شۆرتکه
شۆرکه، سەرشۆرکه، سەرشۆرتکه، سەرشۆرتک، شۆرتک. جووره پشتێندێکی جووانی پانی ئاوریشمینه.
شۆرکه
شۆکه
(بابا. ، خۆ.) گەزۆ، گەزکووله، جووره گەزۆیەکە لە بەهاراندا ، که باری بەلکەکانەوە ووشک نابێتەوه لکەکان بە بڕاوی لەسەر تەشتێکی دادەنێن دەچۆڕێتەوە نێوی، کە کوڵاندیان ڕەنگی زەرد دەبێ، لە جێگا و کاتی فێنکدا دەبێ. دەڵێن داعبایەکە شۆکەی پێدەڵێن لە مێش گەورەترە لەسەر بڕکان بنیشێ خراپیان دەکات و تونیش زەرد دەکات و لەناوی دەبا. (خۆ.) بەو چەکوچەش دەڵێن، کە بەرداشی پێدەقرنجێنن لەکاتی بیرانه کردنیدا. (موک. ، کۆ.) غمیکی شیلاوییه لەسەر هەر دار یا شیناوەردێکی بنیشێ تێکی دەدات و ووشکی دەکا.
شیر مەشکه
(ڕەوا. ، هەو. ، کۆچەر) مەشکەیە بێرییانم لە بێری وەشیری تێدا دەهێننەوه ماڵان یا هۆبان.
شیرینکه
گچکەی شیرینییه.
شیرێژۆکه
شیلاوکه
شیره، شیلەیێکه لە میوه بێته دەرێ، هەنجیرەکه شیلاوکەی لێ هەڵنیشتووه.
شیلۆکه
(باک.) تەڕ. جیهان شیلۆکەیه: دەباری و تەڕ و تووشییه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.