تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کفت
تۆزێکی زەردی جووانە وەک زێڕ وایە لەڕووی هەندێ چت دەدرێ بۆ جووانی.زۆر ماندوو و شەکەت٬ (هەورا.): مانیان. –بوون: پرووکان.-کردن:پرووکاندن. (ئەردە.): خۆرە
کفت و کۆ
سفت و سۆ٬ ئێش و ئۆف٬ کسپ و کۆ٬ -دامرکان:(باک.): بەئجین
بەردی کفتە
بەردێکی پان یا ناوچاڵە، کە بە کوتکی گۆشتی بۆ کفته و چێشتی دی تێدا دەکوتن
کفتک
(زا.):شەمچە٬ شقارته٬ لێخرێنە
کفتکاری
بە کارهێنانی کفت لە هەندێ چتاندا بۆ جووانی
کفتی
زۆرماندوو و شەکەت بوون٬ ماندووێتی ٬ شەکەتی
کفتێ
(هەورا.): کفتە
کفتە
چێشتێکە گۆشتی قیمە و برنج یا بڕوێشی بە سەلک تێدایە.کووته٬ کووفته٬ کووتلک٬ گرک٬ ئارۆک:کفتەی گۆشتی٬ سوورکراوەوەیە
کفتەو شۆربای
(هەورا.): کفتەو شۆرباو
کفتەوشۆرباو
شۆرباوی کفتەی ٬ چێشتی کفتەی
کفتەوشۆروا
زێڕکفتی
ئاوەزێڕی، زێڕپۆش، زێڕن، ڕووکێشی زێڕی
پشکفتن
زێوکفت
ئاوەزێو،زێوەین
زێڕکفت
زێڕن، زێڕکێش، زێڕکۆلاندی، زێڕپۆش، ئاوەزێڕ، تۆزێکە وەهەر خەتێکی تازە چاپکراو بکەوێ وەکوو زێڕ لێدەکات بەو مەرجەی، کە خەتەکە ووشک نەبووبێیتەوە
زەڕکفت
دەرمانێکی زەردی جوانە دەگیرێتەوە و لە ڕووی هەندێ چتان دەدرێ بۆ جوانی