تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوێشکردن
(ئەردە): دەورەی نێچیرگرتن
ڕاپێچکردن
فڕاندنی چتێک خێرا لە لایەن با یا ئاو یا گیاندارێکەوە
ڕاکردن
(موک.): بەزین، خاردان، غاردان، لینگدان، هەڵاتن، هەڕاکردن، ڕەمین، دەرچوون، فڕەکردن، خۆهەڵخستنی بەرگی شۆراو و دەغلی تەڕ، - ی با: هەڵکردنی بایه. ڕێگرتن، ڕێ بڕین ، ملی ڕێگاگرتن
ڕایەڵکردن
هەوداکردنە ڕایەڵ. داری دارەڕایه بەسەر دیواراندا ڕایەڵکردن
ڕەتکردن
تێپەڕاندنی چتێک لە شووێنێکیدا
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن
ڕەدکردن
ڕەتکردن:تێپەڕاندن
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەمکردن
سڵ کردن، سڵەمینەوه
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەوانکردن
تێکوشان بۆ زانین و ساخ کردنەوەی وانەو دەور زانینی چت به هۆی زۆر پێدا چوونەوه. ناردن، ڕەوانەکردن. ڕگچوواندن
ڕەوانەکردن
هەناردن، ناردن، وەڕێخستن، بەڕێکردن، بەڕێکردنی میوانێک، تەک کەفتن، لەتەکاڕۆیین
ڕەوکردن
ڕەوین، هەڵاتن و به جێهێشتنی جێگایەک له ترسان یا لەبەر درم و ڕەشەڕشانەوه و ئیتر
ڕەپکردن
ژانکردن
ژانکردوو
ژانگرتوو،ژاندار